نرخی نەوت بەرزبوویەوە

ليست هناك تعليقات
كوردپلات- ئابووری
-

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی 11% بەرزبووەوە و گەیشتە 30 دۆلار و 45 سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 25 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و زیاتر لە 13% بەرزبووەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 29.20 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکسایش بە 22.61 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەندیی بە کاریگەریی کەمکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، دوای ئەوەی لە دوو مانگی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نرخی نەوت زیاتر لە 60% زیانی پێگەیشت.

هاوکات گەشبینییەکانی بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بازرگانی و ئابووری و لابردنی قەدەخەی هاتووچۆش لەلایەن و وڵاتانی گەورەی پیشەسازی وەک ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هیندستان و مالیزیا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

تەنها لە مانگی نیسان، خواست بۆ نەوت بە نزیکەی 30٪ کەمبووەوە کە هۆکاری سەرەکی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە کەرتی پیشەسازی لە زۆربەی وڵاتان سستبوو، هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان راگرتوون و ملیارێک ئۆتۆمبێلیش لە جووڵە وەستاون کە سەرچاوەی کارپێکردنیان بەرهەمە نەوتییەکانە.

کۆمپانیای رێپسۆڵ ئینێرجیی ئیسپانیش رایگەیاند، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا لە چارەکی ئەمساڵدا 28% قازانجەکانیان کەمیکردووە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif