ئەوانەی غودەیانە دەبێت ئەمانە بزانن

ليست هناك تعليقات


پزیشكێكی پسپۆر له‌ بواری قه‌ڵه‌وی و لاوازی، چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ ئاشراده‌كات  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری غودده‌ وه‌رده‌گرن
دكتۆره‌ اسراء كمال شاه محمد، پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی، چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ ئاشراده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری غودده‌ وه‌رده‌گرن.

ئەگەر غودەی تەمەڵت هەیە و لەسەر دەرمانی هۆرمۆنی دەستكردی غودەیت (ثایرۆكسین)یت، بۆ ئەوەی سوود لە چارەسەرەكەت وەربگریت دەبێت ئاگات لەم خاڵانەی خوارەوە بێت:

زۆركات من لە پسپۆرییەكەی خۆمدا وەكو پسپۆری خۆراك كە چارەسەری قەڵەوی دەكەین، كەسانێك دێن بۆ لامان كە غودەی تەمەڵیان هەیە و ئەوەش هۆكاری سەرەكی قەڵەوییەكەیانە. كە لێشیان دەپرسیت زۆربەیان چارەسەری تەمەڵی غودەكەیان وەردەگرن كە لە لایەن پزیشكی پسپۆری هەناوی و كوێرە گلاندەكانەوە بۆیان دانراوە. بەڵام لەگەڵ زیاتر وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە نەخۆشەكە بۆم دەردەكەوێت كە رەنگە كەسەكە چارەسەرەكە بە شێوەیەك وەرنەگرێت كە سودی لێببینێت بۆیە حەبەكەی دەخوات بەلام نیشانەكانی غودەی تەمەڵ ەكەو قەلەوییەكەشی هەر بەردەوامە. بۆیە زۆر گرنكە ئەو كەسانەی ئەو چارەسەرە وەردەگرن ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

1. زۆر گرنگە هەموو رۆژێك چارەسەرەكەت بەكاربێنیت و هیچ رۆژێك بیرت نەچێتەوە بیخۆیت.

2. ئەگەر رۆژێك لەبیرت چوو لە كاتی خۆیدا بیخۆیت ئەوا هەر كاتێك بیرت كەوتەوە بیخۆ. ئەگەر رۆژی پێشوتر بیرت چوبوو بیخۆیت، نابێت رۆژی دوای دوو دەنك بخۆیت لە جیاتی رۆژی پێشوو . ئەگەر لەو كەسانەی كە زوو بیرت دەچێت چارەسەرەكەو بخۆیت ئەوا هەموو رۆژێك لەو كاتەدا جەرەس دابنێت بۆی كە جەرەس لێدا بیرت كەوێتەوە چارەسەرەكەت بخۆیت.

3. لەسەر گەدەی خاڵی بیخۆ و تەنها لەگەل ئاودا بیخۆرەوە.

4. باشترە هەموو رۆژێك لە هەمان كاتدا بیخۆیت.

5. لەگەڵ خواردنی گوێز یان سۆیا مەیخۆ ( تەنانەت ئەگەر خواردنێكی تر بێت بەڵام ئەم دوو خۆراكە هەبێت لە پێكهاتەكەیدا).

6. لەگەل حەب یان تەواوكاری خۆراكی تردا مەیخۆ كە مادەی ئاسن یان كالسیۆم یان ئەو دەرمانانەی كە وەكو دژە ترشەلۆكی گەدە بەكاردێت و ئەلەمنیۆم و مەگنیسیۆم لە پێكهاتەیاندا هەیە. دەبێت پێش چەند كاتژمێرێك یان دوای چەند كاتژمێرێك (3-4 كاتژمێر) لە خواردنی ئەو تەواوكەرییە خۆراكیانە یان دەرمانانە، پاشان دەرمانی غودەكە بەكاربێنیت.

7. زۆرینەی كەسەكان لە بەیانیاندا پێی دەوترێت كە چارەسەرەكەی وەرگرێت لەسەر گەدەی خاڵی و پاشان بە لایەنی كەم 30 خولەك بۆ 60 خولەك بوەستێت و هیچ نەخوات و نەخواتەوە ئینجا خواردنی بەیانییەكەی بخوات.

8. پێویستە جیاوازی خواردنی حەبەكە و ئەو خواردنەوانەی كافاینیان تێدایە وەكو چا و قاوە، بە لایەنی كەم 30 خوولەك بێت.

9. بۆ ئەو كەسانەی كە پزیشكەكەی پێی دەڵێت لە شەوان پێش نووستن چارەسەرەكە بەكاربێنێت دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت كە بەلایەنی كەم جیاوازی بەینی خواردنی چارەسەرەكەی و خواردنی كۆتا ژەم یان سوكە ژەمی ، 4 كاتژمێر بێت.

10. شێوازی هەلگرتنی حەبەكە زۆر گرنگە، پێویستە لە شوێنێكی فێنك و تاریكدا هەلبگیرێت، نابێت لە شوێنی شێداردا هەلبگیرێت یان لە سندوقێكی ئاویدا نزیك پەنجەرەیەك دانرابێت یان نزیك گەرم كەرەوە وەكو زۆپا و هیتەر دابنرێت.

11. بۆ ئەو كەسانەی كە چارەسەری گەشكە یان هۆرمۆنی ئیسترۆجین یان تێستۆستیرۆن یان حەبی مەنع وەردەگرن، یان لەسەر هەندێك دەرمانی شێرپەنجەن، یان لەسەر هەندێك دەرمانی خەمۆكین، پێویستە ئەمە لەگەڵ پزیشكەكانیان باس بكەن چونكە رەنگە هەندێك رێنمای زیاترت پێویست بێت.

12. ئەگەر كەسێك پلانی هەیە بۆ دووگیانی یان دووگیانە پێویستە لە ژێر چاودێرییەكی ووردی پزیشكەكەی خۆیدا بێت بۆ بەكارهێنانی دەرمانەكە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە راست و دروستی بەكارهێنانەكەی.

ناوەرۆكی بابەتەكە پشتی بەستوە بە زۆر لە سەرچاوە باوەرپێكراوە جیهانیەكان و هەندێك توێژینەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif