لەروانگەی بروابون،بەئازادی کاری پەرلەمانیەوە

ليست هناك تعليقات


دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین
-
کارێکی ئاسایی و تەندروستیشە،لەبری تیرۆروتۆقاندن و زمانی چەک،لەیەکلایی کردنەوەی کێشەکاندا پەنا،بۆدادگاویاساببرێت،بەمەرجێک دادگا سەربەخۆوبێ لایەن بێت،بۆسەرجەم کەس وکەیسەکان دادگەرانە حوکمی دابێت و بدات،سەرجەم ئەو مەسولانەی لەتاڵانی و گەندەڵییەوە گلاون حوکمی خۆیان وەرگرتبێت و دادگا،بۆمەرامی سیاسی بەکارنەیەت.
هاوکات پەرلەمان لانی کەم متمانەی لە سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک وەرگرتبێتەوە،کەدەبو بکرایە،هەربەپێی ئەو قسانەی پەرلەمانتاران،لەمیدیاوە دەیکەن،پێویستبو ڕێکاری پەرلەمانی،بۆلێپرسینەوە،لەحکومەت بگرنەبەر،چونکە ئەوان دەسەڵاتی چاودێرین،کەنەکراوە،کەم تەرخەمن.
لەم روانگەوە لابردنی پارێزبەندی،لەسەر هەرپەرلەمانتارێک و ئەوانەشی ئێستاناویان دێت،لەسەر قسەکانیان گرفت نەدەبو،حەرامیش نیە.
بێگومان بەڵگەودیکۆمێنتیش،بۆهەموقسەوکارێک زۆر گرنگەودەبێ هەبێت.
بەڵام نابێت،کێشەبنەڕەتییەکانیش،لەبیرخەڵک بچێتەوە.
لەراستیدا،حیزب و بنەماڵەسیاسییەکان و چەتە چەتەسیاسیەکانی کوردستان سەرجەمیان کۆمپانیاو بازرگانییان هەیە،ئەگەر وانیە میدیاوهێز و ژیانی سوڵتانیانە چۆن و بەچی دەروات بەڕێوە؟!
بەڵام ئەم دۆخەی کوردستان و زۆرینەی پارتی و هەژمونی،لەسەرکۆی دەزگاودامەزراوەکان پێشهاتێکی مەترسیدارەوبوارەکانی تریش دەگرێتەوە،لەهەمان کات چاوەڕوانکراویش بو،چونکە دوای هەڵبژاردنی پڕساختەکاری و ئاڵوگۆڕی کاندیدیش،کەئەنجامەکان قبوڵکرا و موبارەکەکرا.
دەبو،ئەم رۆژەمان،لەبەرچاوبوایە،چۆن لایەنەکان پێشبڕکێیان بو،کامیان زوتر،لەگەڵ پارتی ڕێک بکەوێت و پشکی هەبێت.
بۆیە،جاران پارتی کە زۆرینە نەبوهێزویاسای سروشتی بەکارهێنا،ئێستا ،کە زۆرینەیە،دادگاویاسا،بەکاردێنێت!!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif