سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه و جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان لە ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مريكى ـ عێراقى کردەوە كه بڕياره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-05-2020 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مێجەر جەنەرال ئیریک هیل، فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگيى هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆریستانى داعش" به‌تايبه‌تى له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه جموجووڵ و هێرشه‌كانيان مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه له‌سه‌ر ئاسايشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات، ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسييه‌كانى فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق و سووريا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جیدى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له هه‌ردوو وڵات.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر "پێويستيى هه‌نگاونانى سياسى له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته عێراقييه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووريدا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا تاوتوێ كرا."
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه باسی ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى کراوە كه بڕياره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تيايدا نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مريكا تاوتوێ بكرێت، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى "جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان له‌و ديالۆگه و له دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق