گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا متمانه‌یان به خه‌لیفه حه‌فته‌ر نه‌ماوه، به‌ڵام بۆ رای گشتیی ئاشكرا ناكه‌ن.
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه بۆ كۆتاییهێنان به‌و پشێوی و خوێنڕشتنه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه لیبیای گرتووه‌ته‌وه، جەختی له‌وەش كردەوە کە بوونی توركیا له لیبیا به‌پێی رێككه‌وتنێكی فه‌رمی بووە له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانپێدانراوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، توركیا له هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی پشێویی لیبیا له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه لیبیا و راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیا تاكلایه‌نه نییه، به‌ڵكو به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات.
ئیبراهیم کاڵن باس لەوە دەکات کە زانیاری‌یان هه‌یه ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپی، عه‌ره‌بی و كه‌نداو، پشتیوانی له هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی دۆخی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، كاڵن گوتی، ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه له هه‌وڵی پێدانی ره‌وایه‌تیدانن بە "پەکەکە/ پەیەدە" و ده‌یانه‌وێ رووخسارێكی نوێی پێ بده‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز مایه‌ی قبووڵكردن نییه.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دووپاتیكرده‌وه، "په‌یه‌ده و یه‌په‌گه" درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن له سووریا و نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌نه فاكته‌رێكی هێز به‌ناوی كوردەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق