كاوان شێخ سعید
-
لەسەروبەندو کۆتای هەموو ڕوداوێکی مێژوویدا قەدەر دەرفەتێکی لەباروو سازیی بۆدۆزی کرد دەستەبەروو ڕەخساندووە، تاکورد بتوانێت بگاتە ئاواتوو ئامانجەکانی خۆی کەبەدەیان ساڵە بە خەباتوو قوربانیدانێکی زۆروو دەریایەک خوێن خۆی نەیتوانی بیانگاتی بەڵام هەروەک مێژوو پێماندەڵێت لەهەموو سەدساڵێکدا چەندجارێک دەرفەت دێتە بەردەستی کوردان بەڵام هەمیشە وبەردەوام پشتیان تێدەکردوو گێلانە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە وەک ئەوەی لەدوای لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی وکۆتای هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم کە درووستبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەدەوڵەتی نەتەوەیی لە گەلانی ژێر دەستە لەناوچەکەدا بەرهەم هێنا کورد بێبەش بوو لێی لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بنەماکانی بوونبەدەوڵەتی تیادا بەرجەستەبوو
بەڵام تائێستە نەمانزانی بۆچی لەو دەرفەتە بێبەش بووین؟؟ پاشان لە ساڵی ۱۹٥٨ کەوتنی ڕژێمی مەلەکی لەعێراقوو ڕۆڵی دیاری کورد لەدرووستکردنی عێراقی نوێدا ،داننان بە هاوبەشی کوردوو چەسپاندنی مافەکانی لە دەستوری عێراقیداو هەڵوێستی دۆستانەو سۆزداری عبدالکریم قاسم ،کورد ئەم دەرفەتەشی لەدەستدادو نەیتوانی هیچی لێبچنێت و بڕێکی باش لەمافەکانی جێگیربکات، پاشان هاتنەسەر حوکموو دەسەڵاتی بەعسییەکان ۱۹٦۳ هاوکاری کورد بۆئەوان و ڕوخانی ڕژێمەکەی قاسمی دۆستی کورد بەڵێنی بەعسییەکان بە جێبەجێکردنی داواکانی کورد ،ئەودەرفەتەش لەدەستدرا نەیانتوانی سود لەمرونەتوو بەڵێنەکانی عەبدالڕەحمان عارف وەرگرن سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لەداستانی شاخی هەندرێنوو لەناوبردنی لیوای چواری سوپای عێراق بەتەواوی ناچارکردنی حکومەتی ئەوکاتەی بەعسییەکان بەگفتوگۆو بەڵێندان بەچارەسەری کێشەی کورد ،
ئەودەرفەتەش لەدەستدرا نەتوانرا سودی لێوەربگیرێت بۆ جێگیرکردنی بڕێکی تر لە داخوازییەکانمان ،پاشان ڕێکەوتنی ساڵی ۱۹۷۰ مانگی ئازار جێگیرکردنی بڕێکی باش لەداخوازییەکان بەڵام نەتوانرا سودی لێوەربگیرێت بۆ جێگیرکردنی بڕێکی تری داخوازییەکەن، پاشان شکستپێهێنانی سوپای عێراق لەشەڕی کویت دەرفەتێکی تری لەباربوو بۆکورد تابتوانێت بڕێکی تری لەمافەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند جێگیر بکات ،ئەمەشمان لەدەستدا لەساڵانی ۱۹۹۰-۱۹۹۱ کەکرکوکیشی لەگەڵدابوو ، پاشان لەدوای کەوتنی بەغداو کۆتای ڕژێمەکەی سەدام حسین دەرفەتێکی تری لەبار بوولەبری ئەوەی کورد لەدرووستکردنەوەی عێراقێی خۆنڕێژی کورد کوژا با لەجێگیر کردنی بڕەکەی تری داخوازییەکانی کاریبکردایە ،پاشان لەدوای هاتنی داعشوو شکستی سوپای عێراقی داگیرکەر هەلومەرجێکی تری لەبار درووستبوو کە لەهەموو ئەوانەی سەدەی ڕابردوو زێڕینتر
بەڵام سەد مەخابن ئەمەش لە ۱٦ ئۆکتۆبەر لەبار براوو نەتوانرا لەجێگیرکردنی هەندێک لەخواستەکان ناڵێم زۆرینەی بەدیبهێنرایە، کەچی ئێستە تازە بەتازە سەرکردایەتی سیاسی کورد گەشتووەتە ئەوقەناعەتەی کەچۆن بتوانێت ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە تالەگەڵ حکومەتی ناوەندا بڕێکی زۆرکەم لەمافەکانی کورد دەستەبەربکات کەئەویش خۆی لەدابینکردنی موچەدا دەبینێت ؟؟؟؟؟ ئایا ئەم واقیعە مێژووییە تاڵوو بەئازارانەکاتی نەهاتووە کەکارلەسەر گۆڕینی کارەکتەروو نادرووستی مامەڵە سیاسییەکان بکرێت ئایا تاکەی دەبێت ئێمە فریوو بدرێین شکستوو دۆڕانەکانمان ،بەدەستکەوتو و سەرکەوتن پێبفرۆشرێتەوە ،ئایا تاکەی ئێمە چاوەڕێبین لەگەندەڵستانێکوو لەژێر سایەیی سوپایەکی تاڵانچیوو جەردەدا خۆمان دەست بەکڵاوەکەی خۆمانەوە بگرین ،تاکەی ئێمە شکۆ شکانوو شێواندنی جوانییەکانی پێشمەرگەو شۆڕشوومیژووی پڕلەسەروەری شۆڕشگێڕان قەبووڵبکەین ،تاکەی تاساندنوو ئەتک کردنی پیرۆزی نیشتمان قەبوڵکەین تاکەی چاوەڕێبین کاسەلێسوو کۆیلەو شانتەکێنوو جووتەوەشێن ڕووی ڕاستییەکانمان لێبشێوێننوو سەرکردەو بەرپرسەکان بەهەڵدێروو داڕوخاندا بەرن ،تاکەی تاکەی چاوەڕوانی سزادانوو پاداشتی خۆفرۆشانوو خاک فرۆشانبین ،ئەوە چاوەڕوانی ناوێ دڵنیابە کە خودا نابێتە فریاد ڕەس تاخۆمان خۆمان نەگۆڕینوو چاکی نەکەین چاک نابێت!!︎!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق