پەیمان عیزەدین، ژنە سیاسەتوانی كورد و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، لە دیمانەیەكدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لە درێژەی حكومڕانی خۆیدا نەیویستوە حكومڕانیەكی دیموكراتیانە پەیڕەو بكات و پیادەی بكات،
پەیمان عیزەدین لە درێژەی دیمانەكەیداوتی: كاتێك كە دەسەڵاتی كوردی نەیویستوە سیستەمی دیموكراتیانە پەیڕەو بكات، ئیدی هەر ناوێك لەو سیستەمە بنێی پەرلەمانیبێ یان سەرۆكایەتی جیاوازی نیە و لە ناوەڕۆكەكەیدا دیكتاتۆریەت بەرقەرار دەكات و ناوەكە تەنها شكلە و چوار چێوە، چونكە لە ئەسڵدا نیەتی بەڕێوبردنی بەسیستەمێكی دیموكراتیانە نەبووە،
لە كۆتایی بەرنامەكەدا ژنە سیاسەتوانەكە ڕایگەیاند: دەبێ هەموان گەشتبینە ئەو قەناعەتەی لە درێژەی حكومڕانی دەسەڵاتی كوردی بەتایبەت پارتی و یەكیەتی، هیچ پایەیەكی دیموكراتی تیایدا ڕەنگی نەداوەتەوە و ئەوەی هەیە بۆ ڕوپۆشكردنە بە ئامانجی ئەوەی بە جیهانی دەرەوە دەسەڵاتێكی دیموكراتیانە نیشان بدەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق