مەلا یاسین بەڵێنەكەی بردەسەر

ليست هناك تعليقات



لەکۆتا یادی لەدایکبوونی (بارین)ی شەهید بەهرۆزدا مەلا یاسین خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز یەکەیەکی نیشتەجێبوونی پێشکەش بە ئەو منداڵە کرد، کە ئەمڕۆ لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری منداڵەکە، یەکە نیشتجێبوونەکەی ڕادەست کرا.
بارینی شەهید بەهرۆز لەگەڵ لەدایکبوونیدا باوکە پێشمەرگەکەی بەدەستی چەتەکانى داعش شەهید کرا.
لە وتەیەكیدا، یاسن مەحمود ڕەشید، ڕایگەیاند، ئەمە یەكەم و كۆتا خزمەتمان نابێت بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پشت بەخوا تا ئەو جێگەیەی بتوانین خزمەتكاری خەڵکی خۆمان دەبین.
ناوبراو لەماوەی سەرهەڵدانى شەڕی داعشەوە تاکو ئێستا نزیكەی 15 یەكەی نیشەجێبوونی پێشکەش بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کردووە.
یاسین مەحمود ڕەشید، كە هاوكات سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانییە، وتیشی: وێڕای ئەم هەوڵەمان بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهید بەهرۆز، لەلایەن ڕێكخراوی خێرخوازی خەڵك، كە سەربە گروپی كۆمپانیاكانی بەرێزە، بارین خانی كچی شەهیدیش كەفالەت دەكەین تا تەمەنی 18 ساڵی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif