بڕیارێكی سعودیە نرخی نەوتی بەرزكردەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بڕیارێکی لە ناکاوی حکومەتی سعودیە، بەرزبووەوە.

بڕیارە لە ناکاوەکەی حکومەتی سعودیە ئەوە بوو کە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی کەم بکاتەوە. ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو نەوتە زیادەی کە لە بازارەکاندا هەیە.

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ سێشەممە تاوەکو 30 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە، بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە گەڕایەوە خوار 30 دۆلار. نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممە زیاتر لە یەک دۆلار دابەزیبوو.

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک پلەسدا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، سعودیە لە سەری بوو رۆژانە 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانەکەی کەمبکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتە رایگەیاندووە لە مانگی داهاتووەوە رۆژانە خۆویستانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی دیکەش کەمدەکاتەوە.

ستێڤن ئینەس، شرۆڤەکارانی کۆمپانیای راوێژکاری ئەگزی ترەید لەو بارەیەوە رایگەیاند بڕیارەکەی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بڕیارێکی نایابە بەو پێیەی کە وڵاتانی دیکەی نەوتی هاندەدات پابەندبن بە رێککەوتنەکەیان و ئەو پشکەی کە بۆیان دانراوە دەستنیشانی بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif