هەواڵ-رۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نوسیویەتی، "لەھەوڵێکمدا بۆ دایەلۆگ و گفتووگۆ لەنێوان هەردوو بەڕێزان عەلی باپیر و ئارام قادر ، لەم سەردانەی کوردستانم، توانیم لەسەفەرێکمدا بۆ سلێمانی لەڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠، چاوم بە ئارام قادر بکەوێت، لەوێدا کاک ئارام ئامادەیی خۆی پشاندا لە لەگەل کۆمەڵی ئیسلامی بە مەرج بکەوێتە گفتووگۆ.ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشکردووە " مەرجەکانی ئارام قادر یەکەمیان بریتی بووە لەوەی کۆمەڵ پاشگری ئیسلامی لەخۆی دابماڵێت چونکە بەرای ئارام قادر، تەجروبەی ئیسلامی سیاسی لەکوردستان فەشەڵی ھێناوە دووەم، دەبێت دەسەڵاتی یەکەمی حزب دەوری بێت و نابێت لە ٨ ساڵ زیاتر بێت".دڵشاد مەجید راشیگەیاندووە، "رۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠، چاوم بە عەلی باپیر کەوت تیایدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی پێشنیارەکە پێی راگەیاندم پشتگری ھەڵگرتنی پاشگری ئیسلامیم، بەڵام دەبێت لەکۆنگرە بخرێتە بەرباس، بەھۆی پەتای کرۆناوە مانگی مانگی رەمەزان نەمانتوانی کۆنگرە ببەستین".سەبارەت بە دهستپێشخهری ئارام قادر، ئهو رۆژنامهنووسه ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتوویەتی، لەدوای رەمەزان دەیخەینە ناو خشتەی کۆبوونەکانمان، بۆلێکۆلینەوەو خستنەڕووی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەل ئەوباسە.لای خۆیهوه د. فەیسەڵ عارەب بڵباس، سەبارەت بەو بابەتە بە (BMC)ی رایگەیاندوە، "سەبارەت بەو بابەتەى بەڕێز کاک (دڵشاد مەجید) کە لە پەڕەی خۆیدا لەفەسبووک بڵاویکردووەتەوە، سەرەتا ئێمە سوپاسى خەمخۆریەکەى دەکەین کە پەرۆشە بۆ بارودۆخى کوردستان".راشیگەیاند، دەتوانین بڵێین دەبربڕینەکەى ئەو بەڕێزە هەمان دیدگاى سەرەکى و بنەڕەتیى ئێمەیشە، ئەویش ئەوەیە کە لەلاى هاوپەیمانیى نە ناو نە پلە و نە پۆست هێڵى سوور نییە، ئێمە هەمیشە جەخت لە پەرەپێدان و گەشەپێکردنى پڕۆژەى نیشتمانى دەکەینەوەو هەر هێز و لایەنێکیش باوەڕی بەپڕۆژەى نیشتمانى ھەبێت ئامادەین گفتوگۆى لەگەڵدا بکەین چ لەسەر یەکگرتن بێ یان دروستکردنى بەرەیەکى نیشتمانى".فایسەڵ عارەب ئاشکراشیکرد، گرنگیدانی ئێمە بە پڕۆژەى نیشتمانییە، چونکە بەڕاى ئێمە ئەوە تاکە رێگا و چارەسەرە بۆ رزگاربوونى کوردستان لەو هەموو قەیران و بارودۆخە ناهەموارەى کە تێیکەوتووە.بۆ هەمان مەبەست (BMC)ی پەیوەندی کرد بە ئارام قادر بەڵام رهتیكردهوه لهو بارهیهوه بدوێت.BMC
adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق