كوردپلات
-
هەواڵ
-
بریكاری وەزارەتی پیشەسازی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی وزەی عێراق، لەمیانەی بەرنامەکەدا رایگەیاند "عێراق لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن بەرمیل بەنزین رۆژانە بەكاردەهێنێت، توانای بەرهەمی پاڵاوگەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە 760 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".
عادل كەریم بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی وزەی عێراق، لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنجی ڕووداودا رایگەیاند "تاوەكو ئێستا عێراق توانای بەرهەمی پاڵاوگەكانی 760 هەزار بەرمیلە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، هەریەک لە کۆمپانیای كار 100 بۆ 130 هەزار بەرمیل، کۆمپانیای قەیوان 30 بۆ 38 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنن، بەگشتی بەرهەمی عێراق دەگاتە یەك ملیۆن بەرمیل، ئەمەش بەپێی ستانداردە. پاڵاوگەی بەسرە 210 هەزار بەرمیل، پاڵاوگەی دۆرە 240 هەزار بەرمیل و پاڵاوگەی بێجی-یش لەكاركەوتووە، كە گەورەترین پاڵاوگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، ئێستا 70 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، جگە لەوەش هەندێك پاڵاوگەی دیكەمان هەن وەكو: پاڵاوگەكانی بازیان و خەبات، كە خۆم سەرپەرشتیی دروستکردنیان بووم، بەڵام بە وزەی 20 هەزار تەن وەكو ئێستا پێشنەخرابوو".
عادل كەریم گوتیشی "بەشێوەیەكی گشتی عێراق پێویستی زۆری بە بەرهەمەكانی نەوتە، ئەگەر بەرمیلێك نەوت هەناردەی دەرەوە نەكەین و لە ناوخۆ بەكاریبهێنن دەتوانین سوودی زۆری لێ وەربگرین. بۆ ئەو بەرهەمانەی ئاماژەمان پێ كردن، بۆ نموونە: ئێستا عێراق لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن بەرمیل بەنزین رۆژانە بەكاردەهێنێت، بە ستانداردی جیهانی، هەموو یەك ملیۆن كەس پێویستی بە یەك ملیۆن لیتر هەیە، واتە عێراق پێویستی بە 38 ملیۆن لیتر بەنزین و زیاتریش هەیە، هەروەها گازوایل و بەرهەمەكانی دیكەش".
ئەو بەرپرسەی عێراق باسی لەوەش کرد "ئەگەر لە كوردستاندا هەندێك پاڵاوگەی زیاتر بكرانایەتەوە ئێمە دەمانتوانی لە كوردستاندا کاری زیاتر بکەین. ئەو بەرهەمانەی هەناردەی دەكەین تووشی كێشەی گەورەی كردووین لەگەڵ عێراق، كە رەهەندی سیاسیی هەیە و كورد مافی خۆیەتی نەوت دەربهێنێت، بەڵام لەڕووی داهاتەوە پێویستە لەگەڵ عێراق جۆرێك هاوكاریمان هەبووایە و دەمانتوانی لە هەرێمی كوردستاندا بەرهەمیان بهێنین".
نوێنەری كۆمپانیای كار لەمڕوەوە گوتی "كۆمپانای كار توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 25 بۆ 30%ی هەیە، پاڵاوگەی ئێمە توانای بەرهەمهێنانی 160 هەزار بەرمیلی هەیە لە رۆژێكدا، بەڵام سامانە سرووشتییەكان لە رۆژێكدا تەنیا 30 تاوەكو 35 هەزار بەرمیل نەوتمان دەداتێ".
عومەر خەتاب، بەڕێوەبەری تەكنیكیی كۆمپانیای بازیان، بەشداربوویەكی دیکەی بەرنامەکە بوو، گوتی "كۆی بەرهەمی كۆمپانیای قەیوان لە رۆژێكدا 40 هەزار بەرمیلە، بەڵام ئێستا بووەتە 20 هەزار، واتە لە 50%ی توانای خۆی كاردەكات. هەندێك داتام لەبەردەستە خۆیان لەمبارەوە دەدوێن، ئایا حكومەتی هەرێم قازانجیەتی نەوتی خاو بداتە پاڵاوگەكان؟"
بەڕێوەبەری تەكنیكیی كۆمپانیای بازیان گوتیشی "ئەمڕۆ پێشبینی كراوە نرخی بەرمیلێك نەوتی جیهانی گەیشتووەتە 31.5 دۆلار هاوشێوەی نەوتی كوردستانە، ئەو 31.5 دۆلارە پاڵاوتن و كرێی گواستنەوەیەتی. پاڵاوتن و كرێی گواستنەوە نزیكەی 15 بۆ 16 دۆلارە، ئەگەر 15 دۆلاریش بێت نرخی یەك بەرمیل نەوت كە بیبات لە پاڵاوگەكان بۆئەوەی بیپاڵێوێت دەگاتە 46 دۆلار و نیو، كەواتە ئەگەر بەرهەمەكە لە بازاڕی ناوخۆ بفرۆشرێتەوە بەگوێرەی نرخی بازاڕی ئەمڕۆ نزیكەی 34 دۆلار و 38 سەنت بووە، 34.38 لە 46ی دەربێنە، حكومەتی هەرێم 12.12 دۆلار لە هەر بەرمیلێك نەوت زەرەر دەكات، لەبەرئەوەی بازاڕی جیهان نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت، بەڵام دەبێت لە ناوخۆ پشتگیری بكرێت، واتە كەمتر لە بازاڕ بیفرۆشێت ئەوكاتە لە یەك رۆژدا ئەگەر (كار)و (بازیان) بە هەردووكیانەوە 150 هەزار بەرمیل بێت، حكومەتی هەرێم یەك ملیۆن و 689 هەزار دۆلار زەرەر دەكات، کە لە یەك مانگدا دەكاتە 54 ملیۆن و 520 هەزار دۆلار، بەڵام ئەگەر بیفرۆشێت قازانجەكەی بە دۆلار دێتەوە بۆ ئەم وڵاتە و پارەی هەرێم بە دۆلار دەبێت".
عادل كەریم، بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق، باسی لەوە کرد "لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ نەوت بە ستانداردێك دەفرۆشرێت بەداخەوە لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێ نەكراوە. دەستەی تاوتوێكردن و بەبازاڕكردنیان هەیە و پشت بە دوو نەشرەی جیهانی بۆ فرۆشتنی نەوت دەبەستن، کە ئارگۆس و پلاتسن، هەموو 10ی مانگێک عێراق دەستدەكات بە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی داهاتوو".
بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق باسیشی لەوە کرد "ئەو پاڵاوگانەی بە ستانداردی جیهانی دروستدەكرێن وەكو پاڵاوگەی كەربەلا، توانای 140 هەزار بەرمیلە، یەك بەرمیل نەوت سێ هێندە و نیوی خۆی دەردەهێنێت، ئەگەر بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار بفرۆشێت"، گوتیشی "پێویستە وەبەرهێنەر هاوكاری بكرێت یان حكومەتی عێراق یان كوردستان گەرەنتی بداتێ، کە بەرهەمەكەی لێدەكڕێتەوە یان گەرەنتیی سەروەریی بداتێ".
ئاری عەبدولواحید، ئەندازیار و بەڕێوەبەری پاڵاوگەی دووكان گوتی "ئەگەر تەنها بە نرخی فرۆشتن بچێتەوە گەنجینەی حكومەت، ئەوكاتە حكومەت هیچ زەرەر ناكات، بەڵام لەلایەكی دیكەوە قازانج دەكات و هەزارەها هەلی كار دابیندەكات، هەروەها لە كوالێتیی ماددەكان دەستكاری ناكرێت، چونكە لەژێر كۆنترۆڵی خۆی دەبێت؛ هەروەها لەلایەكی دیكەوە قازانج دەكات، چونكە پاڵاوگە لە هەموو وڵات و ناوچەیەك بە پرۆژەیەكی ستراتیژی دادەنرێت، بەڵام لەبەرئەوەی گرێبەستمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكاندا نییە تاوەكو ئێستا كارناكات".
بەڕێوەبەری پاڵاوگەی دووكان باسی لەوە کرد "لە هەموو دونیادا گرێبەستەكانی نەوت و پیشەسازی نەوت و دەرهێنان و هەڵكەندنی، بە دوو سیستەم دەكرێت، هەر وڵاتەو بە سیستەمێك بەڕێوەیدەبات، وڵات هەیە سیستەمی بازاڕی ئازادی هەیە و هەموو شتێكی كردووە بە ركابەر، هەرێمی كوردستانیش بەو ئاراستەیەدا دەڕوات".
ئاری عەبدولواحید گوتیشی "وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەڵێت: بڕۆ نەوت بكڕە و بەرهەمەكانی لێ دەربهێنە، بەڵام ئەمە ناكرێت، چونكە ئێمە لە عێراقداین زۆر جار پشتگیری ماددەكانی خۆی دەكات".
سەرباز كەریم، بازرگانی نەوت و جۆرەكانی سووتەمەنی، بەشداربوویەکی دیکەی پرۆگرامەکە بوو، گوتی "ئێستا تەنی نەوت بە كەمتر لە 80 دۆلار دەدەین، بۆ ناوخۆیش بە 170 دۆلارە. ئێمە رۆژانە بایی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلار نەوت و گازوایل هاوردە دەكەین، کە لە مانگێكدا دەكاتە 45 ملیۆن دۆلار".

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق