ئەرکەکانی پەرلەمان و زمان

ليست هناك تعليقات


دكتۆرە ئاڤێستا كمال
-

زمان ئەو بوونەوەرەیە ، کە لە هەموو بوارێکی ژیاندا دەوری تەنیوین ، بۆیە بۆ قسەلەسەرکردنی کارێکی تەواو ئەکادیمی دەوێت ، بەڵام لە کوردستاندا تێپەڕاندنی هەموو کایەیەک دەبینرێت لەوانەش کارکردن لەسەر زمان و زمانەوانی ، خەڵکی پسپۆڕ تێدەپەڕێنرێت و کاری دەزگاکانی زمان (کە چەندین بەشی کوردی لە زانکۆکانی هەرێم هەیە و لێکۆڵەری بەتواناشی هەیە لەم بوارەدا بەتایبەت لەبواری وشەسازیدا ئەمە جگەلە ئینستیوتەکانی زمان و دەزگای کوردۆلۆجی و...هتد) دەسپێرێن بە پەرلەمان ، هەرجارێک ، کە پەرلەمان کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر وشەیەکی زمانەکە دەردەکات و وەک پسپۆڕی زاراوەناسی مامەڵە دەکات ، لە کاتێکدا کاری پەرلەمان بۆ هەموان ئاشکرایە یاسادانان و پڕۆژەسازکردن و چاودێریکردن و بەدواداچون و لێپێچینەوەی حکومەتە ، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا کاری دەزگای زمانناسی دەکات و وشە بە خەڵک دەناسێنێت بەکورتی و پوختی پێویستە کارەکان سەرلەنوێ بناسرێنەوە و پێناسەبکرێنەوە .

سەبارەت بە وشەی( زیادەڕۆی) ، کە لە( زیاد+ە+ڕۆ)ەوە وەرگیراوەو (ی)چوەتەسەر و بوەتە ناوێکی (واتایی)وەک(مناڵ-مناڵی)و بەپێی یاسای ( ئاوەڵناو+ە+ڕەگی کردار ) دروستبووە وەک( ڕەشەکوژ ) ،کە(ی) دەچێتەسەر دەبێتە ناوێکی واتای و دەبێتە( ڕەشەکوژی) پاشان گەر لێکدانەوەیەکی تر هەبێت ، کە پسپۆڕانی وشەسازی کوردی بیخەنەڕوو و پێیان وابێت ئەم وشەیە بەدەرە لە ڕێزمانی کوردی ئەوا ئەو کات چەندین وشەی دیکەمان هەن ، کە یاسابەدەرن و هیچ گرفتێکیشیان نییە لەبەکارهێناندا چونکە یەکێک لە مەرجەکانی دروستکردنی وشە بریتییە لە ڕیککەوتنی کۆمەڵ لەسەری و بەکارهێنانیەتی لەلایەن کۆمەڵەوە ئەم تێبینییەبۆ زۆر وشە بەکارهاتوە بۆ نموونە وشەکانی ( زانکۆ ، فەرمی ....) یاسا بەدەرن بەڵام ڕۆشتوون و لەناو کۆمەڵدا جێگەی خۆیان کردوەتەوە و هەموو زمانەکانی دونیاش پڕن لە وشەی لەیاسا بەدەر بەڵام مەرجی بەکارهێنان و ئاسان وتنیان لەگەڵدایە ، بەڵام وشەی ( زیادەڕۆکار ) ناوی بکەرە و بۆ ناوی شت بەکارنایەت ئەمە جگە لە گران وتنەکەی و لەیاسا دەرچونەکەی .

ئێستا پرسیارە گرنگەکان ئەمانەن

پەرلەمانی کوردستان چ کارەیە ؟ خەڵک چاوەڕێی چییە لە پەرلەمان ؟ ئایا ئەم زاراوە داتاشینە لە پەرلەمانەوە بەکەم سەیرکردنی بەشەکوردیەکان نییە؟ ئایا تا کەی نان هی نانەوا و گۆشت هی قەساب نابێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif