كێ زەیدان دەكاتە گرانترین ڕاهێنەری جیهان

ليست هناك تعليقات

كوردپلات- سپۆرت
-
یانەی نیوکاسڵ دەیەوێت زەینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید بکاتە گرانترین راهێنەری جیهان و بیکاتە راهێنەری یانەکەی.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە و ، یانەی نیوکاسڵ دەیەوێت دەستپێکی پرۆژەکەی بە هێنانی راهێنەرێکی گەورە دەستپێبکات و بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت بە مووچەیەکی خەیاڵی زەینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید رازیبکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

نیوکاسڵ ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن پاوەند بداتە زیدان بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمەی بۆ پێکبهێنێت و بیکاتە یەکێک لە یانە تۆقێنەرەکانی جیهان.

لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم گرێبەستە، زیدان دەبێتە گرانترین راهێنەری جیهان.

جگە لە زیدان نیوکاسڵ پلانی دیکەشی هەیە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم گرێبەستە و لە دوای زیدان هەریەکە لە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و ماسیمیلیانۆ ئالێگریش بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی نیوکاسڵ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif