ئەم نهێنیەی كریستیانۆت زانیوە ؟

ليست هناك تعليقات



بەرپرسێکی گەورەی بارسێلۆنا لە لێدوانێکدا هەڵەیەکی گەورەی یانەکەی سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردن لە نێوان ڕۆنالدۆ و یاریزانێکی دیکە، ڕۆنالدۆیان هەڵنەبژاردوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەسەر زاری ڕۆبێرت فیرناندێز، بەڕێوەبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی کردوە، کە یانەی بارسێلۆنا لەسەرەتای دەرکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە چانسی ئەوەیان لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکەن، ئەو کاتە من لەگەڵ ڤالەنسیا کارم دەکرد، خۆم سەیری یارییەکی سپۆرتینگ لیشبۆنەم کرد ئەوکات کریستیانۆ و کواریزما یارییان دەکرد، لە همان کاتدا بینیم چەند کەسێک تایبەت بە یانەی بارسێلۆنا هاتبوون و قسەیان لەگەڵ (خۆرخی مێندێز)ی بریکاری یاریزانان دەکرد، ئەوان هاتبوون بژاردن بکەن لە نێوان ڕۆناڵدۆ و کواریزما دوای یارییەکە بڕیاری خۆیان دابوو، ئەوان کواریزمایان هەڵبژارد و کریستیانۆیان نەویست، وێرای ئەوەی کریس لەو یارییە ئاستێکی یەکجار نایابی پێشکەش کرد.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە بارسێلۆنا ئەو چانسەی لەدەستدا لەبەر ئەوەی مانچێستەر یۆنایتد لە 2003 ڕۆنالدۆیان کڕی و کواریزماش دوای یەک وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا مایەوە و دواتر ڕووی لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif