ئەستێرەیەکی بایرن میونشن تواناکانی دەخاتە بەردەم ریال مەدرید

ليست هناك تعليقات


یاریزانێکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە مامەڵەیەکی چاوەڕواننەکراودا هەوڵدەدات بچێتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

میدیای ئیسپانیا رایگەیاند، لوکاس هێرناندێز، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی بایرن میونشن داوای لە مانوێل گارسیا، بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە، بۆ ئەوەی تواناکانی بخاتە بەردەم بەرپرسانی ریال مەدرید، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا رووبکاتە ئەو یانەیە.

هێرناندێز بەهۆی ئەوەی کەمتر لە جاران لە یانەکەدا پشتی پێدەبەسترێت، دەیەوێت لە بایرن میونشن بڕوات، بەتایبەت دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی بوندێسلیگا کە بەهۆی کۆرۆناوە یارییەکانی راگیرابوون.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لوکاس دەزانێت کە ئەم بابەتە لەگەڵ بایرن میونشن هەندێک ئاڵۆزە، لەکاتێکدا پێویستە تاوەکو وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.

زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید پێشتر کاتێک لوکاس هێرناندێز، لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو دەیەویست ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

هێرناندێز لە هاوینی رابردوودا بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بایرن میونشن کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو پێکانانەی تووشی بووە ئێستا نرخەکەی بۆ 56 ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif