هەواڵ
-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی لە عێراق.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حکومەتی عێراق رایانگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانیان لە عێراق، بەتایبەتیش کە لەم دواییەدا داعش چالاکییەکانی زیادکردوون.
دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وەک پشتیوانییەک بۆ حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لێکدەدرێتەوە، بەتایبەتیش کە حکومەتەکەی کازمی چەند رۆژێکی کەمە دەستبەکاربووە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیەوێت لە رێگەی هاوبەشیپێکردنی زانیاری هەواڵگری و هەروەها ئەنجامدانی هێرشی سەربازی هاوکاری هێزە عێراقییەکان بکات لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا لە دژی چەکدارانی داعش، لە پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی دیکە کە چەکدارانی داعش تێیدا چالاکن.
داعش لەم دوایانەدا بە سوود بینین لە قەیرانی کۆرۆنا و هەروەها کێشە سیاسییەکان و هەبوونی حکومەتێکی کاربەڕێکەر هێرشەکانی زیادکردبوون، بەجۆرێک لە 15ی نیسانەوە تاوەکو 6ی ئایار 24 هێرشی لە چەند ناوچەیەکی جیاواز ئەنجامدان و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کەسی کوشتن، ئەمەش زەنگێکی مەترسیداربوو لەلایەن داعش بۆ سەر ئاسایش و سەقامگریی عێراق.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی گوازرانەوەی ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ، چالاکییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵپەساردبوو.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق