دڵشاد عبدلرحمن، وەزیری پێشوتری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، پێشنیارێك دەداتە حكومەتی هەرێم و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: ئێستادا کە حکومەت خەزێنەکەی بەتاڵە، لەجێی خۆیەتی ھاوکات لەگەڵ سەندنەوەی قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان کەبڕیاری بۆدەرچوە،حکومەت بڕیاری سەندنەوەی ئەم پارانەش بدات
دەقی نوسینەكەی دكتۆر دڵشاد بە ناونیشانی ( قیروسیا لە قازانج)
لەساڵی ٢٠٠٤ وە چەندین پڕۆژەی کەرتی تایبەت ،لەبوارەکانی پەروەردەوتەندروستی وخوێندنی باڵا وئەوانی تر،لەسەربودجەی گشتی دروست کراون.بێگومان ئەوپڕۆژانە یان ڕاستەوخۆ ھی بەرپرسەکانن ،یان ھاوبەشی بیانی وخۆماڵیان ھەیە.ئەوە بۆچەندساڵێک دەچێ ئەوپڕۆژانە ملیۆنان دۆلار لەخەڵکی وەردەگرن ،بەرانبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانیان .ئەوەی جێی سەرنجە، بڕی ئەوپارانە نەخراونەتە، بابی قەرزو ناویش نەنراون بەخشین بەڵکو وەزارەتی دارایی وەکو پڕۆژە حکومیەکان تەمویلی کردون.لەئێستادا کە حکومەت خەزێنەکەی بەتاڵە ولانی کەمی بەرپرسیارێتیە داراییەکانی بەرانبەر خەڵک پێ جێبەجێ ناکرێ ،لەجێی خۆیەتی ھاوکات لەگەڵ سەندنەوەی قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان کەبڕیاری بۆدەرچوە،حکومەت بڕیاری سەندنەوەی ئەم پارانەش بداو قیروسیا لەوقازانجەشومارەی کەتائێستاکردویانە ،کورد وتەنی با مایەی پڕۆژەکان کەپارەی بودجەی گشتیە، وەربگرێتەوەوکونێکی لەجەستەی بێژنگ ئاسای پێ گرێ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق