له كاتژمێره‌كانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19ی ئایار موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرا له شاری به‌غداد به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی به‌ئه‌نقه‌ست بێت، ئه‌م جوڵه‌یه كه هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام نیمچه دڵنیایی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێك له‌و میلیشیایانه بێت كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌و هێزانه‌ی له‌رابردوودا چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه.
دوای كه‌متر له‌یه‌ك رۆژ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ردانی باره‌گای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، حه‌شدی شه‌عبی ده‌سته‌یه‌كی حكومییه و رابه‌رایه‌تی ئه‌و گروپه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو، ئه‌و پێشتر سه‌ردانی ده‌زگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی كازمی بۆ باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی كه له‌ڕووی كاته‌وه نزیك بوو له هێرشه‌كه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌شێك له‌چاودێرانی نیگه‌ران كرد، كازمی له سه‌ردانه‌كه‌یدا رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی له‌شه‌ڕی دژی داعش به‌رز نرخاند، له كاتێكدا ئه‌و له‌ژێر وێنه‌یه‌كی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك "تیرۆرست" ناسێندراوه و له هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكادا له 3ی كانونی دووه‌می كوژرا، به‌ڵام ده‌بێت لێره‌دا باسی دوو ئه‌رك بكه‌ین، یه‌كێكیان زنجیره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی نوێی ئه‌رێنی به‌م دواییانه له‌به‌غداد دەرکەوتن ئه‌وه‌ش میلیشیاكانی نیگه‌ران كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كه تازه ده‌ست به‌كاربووه پێویستی به چاكسازی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ویش به‌شێوه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ نه‌ك به‌یه‌ك جار.
گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی عێراق
ده‌ستوور رۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان دیاریكردووه، هه‌روه‌ك بڕیاری ژماره 328ی ساڵی 2019 ئه‌وه‌شی زیادكردووه كه سه‌رۆك وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك جێگره‌وه‌ی دیاریده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر پێكهاته چه‌كدارییه‌كانی عێراق-دا هه‌یه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی كادر و راهێنان و ئاماده‌كردن و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه پله سه‌ربازییه‌كانی لیوا و به‌ره‌وسه‌ر دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان.
كابینه‌كه‌ی كازمی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دروستكرد، وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می رۆژی 6ی ئایار دیاریكران، هه‌روه‌ها كازمی خۆی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی عێراق، ئه‌و له‌ساڵی 2016 وه پۆستی سه‌ركردایه‌تی ده‌زگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری وه‌رگرت، هه‌روه‌ها فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی كه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 وه له پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر دوورخرابووەوه و بووه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ساعدی و به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌زگای ووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه كازمی پابه‌نده به‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه كاریگه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی واشنتۆنه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراقدا.
به‌ڵام وه‌زیری نوێی به‌رگری جمعه سه‌عدون جبورییه، كه فه‌ریق ڕووكن بووه و خانه‌نشین بووه ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی ووشكانی عێراق بووه، عه‌ره‌بی سوننه‌یه و خه‌ڵكی شه‌رگاته، له‌زۆر بواردا كاری له‌گه‌ڵ میلیشاكان كردووه، و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین بووه له‌نێوان 2015-2016.
هه‌روه‌ها فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یارڵا وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا كاره‌كانی رۆژانه‌ی فه‌رمانده‌یی پرۆسه تایبه‌تیه‌كان به‌رێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها لیوا قاسم محه‌مه‌ده‌وایی سه‌ركردایه‌تی هێزی ووشكانی عێراقی ده‌كات، هه‌روه‌ها پۆستی فه‌ریق رووكن عوسمان غانمی له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپاوه بۆ وه‌زیری ناوخۆ به‌رزكرایه‌وه، تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه دیارنییه كه پۆسته‌كه‌ی پێشوی پڕده‌كاته‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپا جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاخیبووان و به‌رپرسیارێتی ئه‌منی ناو شاره‌كان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بگوازرێته‌وه. غانمی باشترین بژارده بوو بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به‌وپێیه‌ی جه‌نه‌راڵێكی شیعه‌ی خانه‌نشین بوو، به‌هۆی پێگه سه‌ربازییە‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی و تێوه‌نه‌گلانی له‌شه‌ڕی تائیفیه‌ت و گه‌نده‌ڵی جێگه‌ی رێز بوو.
له 10ی ئایار، غانمی ئاماژه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی دا له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه به‌پێی یاسا ڕووبه‌ڕووی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه هه‌وڵ بدات له‌رێگه‌ی پێدانی به‌رتیله‌وه پۆسته‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له 11 ی ئایار فه‌رمانیدا به‌هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر چه‌ند شوێنێك و تێیدا 5 كه‌سی ناو میلیشا شیعیه‌كان ده‌ستگیركران له بزوتنه‌وه‌ی «ثأر الله» كه تۆمه‌تبارن به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران، له 14ی ئایار كازمی فه‌رمانی پێكرد كه هه‌ر خۆپیشانده‌رێك له زیندانی میلیشاكاندایه ئازادی بكه‌ن. به‌تێپه‌ربوونی كات غانمی كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كان بگرێته ده‌ست، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سوپا بۆ ناوچه سنوریيه‌كان.
هه‌نگاوی داهاتوو بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ باره‌گای " هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی " له زۆر ڕووه‌وه گرنگترین هه‌نگاوی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منیيه‌كان بوو، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان جل و به‌رگێكی له‌به‌ركردبوو كه ئاماژه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر قۆڵی بوو، میوانداری فالح فه‌یاز سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ی كردبوو، كه پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیشی له‌لایه، كه ئاژانسێكی هه‌واڵگریه.
له‌گه‌ڵ فه‌یاز عه‌بدولكه‌ریم زیرجاوییش وه‌ستابوو "كه به ئه‌بوفه‌ده‌ك ناسراوه" هه‌روه‌ها حوسێن فالح لامی"ناسراو به ئه‌بوزه‌ینه‌ب لامی" هه‌ردووكیان له‌گه‌وره به‌رپرسانی كەتیبه‌كانی حزبوڵان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌بو فه‌ده‌ك مسته‌فاكازمی به‌وه‌تۆمه‌تباركرد كه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی خستووەته ته‌ڵه‌ی مه‌رگه‌وه، له‌سه‌ره‌تای مانگی نیساندا گروپه‌كه‌ی هۆشداریاندا له‌وه‌ی كازمی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، رایانگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی كۆتایی هێنان به‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له‌عێراق ماوه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه پێشوازیكردن له‌كازمی له باره‌گای خۆیان وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێیان بۆ ئه‌وان قورس بوو. سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی كازمی، زیاتر جه‌ختی له رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه له‌رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێویسته رۆڵی ئه‌و رێكخراوه‌یه له قۆناغی داهاتوودا له‌وه‌دا كورت نه‌كرێته‌وه.
لایه‌نێكی تر كه گرنگییه‌كه‌ی كه‌متر بوو له‌و سه‌ردانه‌دا چوونی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوو كه مانگی شوباتی رابردوو له حه‌شدی شه‌عبی جیابوونه‌وه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد له‌كۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا، به‌پێی بڕیارێك كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو واژۆی كردبوو، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمیدا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه له‌حه‌شد جیاببونه‌وه له‌ریزی كازمی بوون، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران و ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی رابه‌ری روحی ئه‌و سه‌ركرده جیابووەوانه‌ی حه‌شد رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن، واتا حه‌شدی شه‌عبی بخرێته ژێر ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێوه كه په‌سه‌ندتربێت، یان فشار له‌سه‌ر یه‌كه‌ی تر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تر له‌حه‌شدی شه‌عبی بكشێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گروپی لایه‌نگری ئێران له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵیاندا قۆرخی بڕیاری حه‌شد بكه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌بوفدك یان وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دیاری كرد.
كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا
كازمی به‌خێرایی هه‌نگاوی نا به‌ئاڕاسته‌ی دووباره رێكخستنه‌وه و دروستكردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌توانا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وەیی دیاری كرده وه‌زیری ناوخۆ، هه‌روه‌ك پشتیوانی ئه‌و سه‌ركرده و دامه‌زراوه ئاینییانه‌ی كرد كه دژی قۆرغكردنی بڕیاری ناو حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانی و ناره‌زایه‌تییان پیشاندا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی هانده‌رن له‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی.
له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكی- عێراقی له داهاتوودا ( ره‌نگه له‌مانگی حوزه‌یراندا به‌رێوه‌بچێت" پێویسته له‌سه‌ر واشنتۆن كات و ده‌رفه‌ت بداته كازمی بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات و به‌رپرسه باڵاكانی دیاری بكات، ئه‌و پرۆسه‌یه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و دروستكردنی هه‌ره‌مێكی سه‌ركردایه‌تی و بریاری ناوه‌ندی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش خۆی له‌م بواره‌دا شكستی هێنا ئه‌وه‌ش بووه هۆی داته‌پینی له‌بواری سیاسی‌دا، به‌رپرسانی ئه‌مریكی فشاریان له كازمی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له‌بواری ئه‌منی بكات.
له‌هه‌مان كاتدا پێویسته ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاودێری دامه‌زراندنی سه‌ركرده نوێكان بكه‌ن له‌عێراق، وه‌ك گره‌نتی مانه‌وه‌ی هاوكاری دووقۆڵی نێوانیان له‌بواری ئه‌منی، له‌كاتێكدا ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش دووباره گه‌شه‌ی كردووەته‌وه، و چاره‌نوسی سوپا وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ له‌شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یاخیبوون گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام زۆر شت سه‌باره‌ت به‌توانای جبوری نازاندرێت، له‌بواره‌كانی پاراستنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری یان زیندوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سوپا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له بواره‌كانی راوێژكردن و مه‌شق و راهێنان، سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌ركانی سوپا گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ زۆر گۆڕانكاری تر كه به‌م زوانه قۆناغ به‌قۆناغ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده مام ناوه‌ندیه‌كان ( وه‌ك فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كان و فه‌رمانده‌ی فریقه‌كان ) ده‌كرێن.
لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت قه‌ربووی چه‌ند زیانێكیان بكه‌نه‌وه، له‌رێگه‌ی جێ پێ قایمكردنیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 ڕوویدا كاتێك رێكخراوی به‌در فه‌رمانده‌یه‌كی خۆی به‌ناوی زیاد ته‌میمی كه فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌شدی شه‌عبی بوو خزانده ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری و پۆسی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی وه‌رگرت زۆر ڕوون بوو كه شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نه‌بوو، رێكخراوی به‌در له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێشكه‌وتنیان به‌خۆیانه‌وه بینی، ناشكرێت عێراق له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی كردنی وه‌زاره‌تی به‌رگری شكستی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
مایك نایتس هاورێی په‌یمانگای واشنتۆنه له‌ساڵی 2003 وه و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕی له‌سه‌رخاكی عێراق شان به‌شانی هێزه ئه‌منیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامداوه.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق