عومەر گوڵپی: ‌لامەرکەزییەت، دەتوانێت باشتر توانای پارێزگاکان بەگەڕبخات

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئایار، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێوەرە گشتیەکان، لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بەر پرسی‌ لامەرکەزی‌ بەرێوەچوو 

عومەر گوڵپی، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆموڵایەتی وبەشداری كۆبونەوە كە ڕایگەیاند: هەموارکردنی‌ یاساو ڕێنمایی‌و دەسەڵاتی‌ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و پارێزگاو قائیمقام‌و ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان بە ئاراستەی‌ پشت بەستنی‌ زیاتر بە سیستمی‌ لامەرکەزییەت، دەتوانێت ئاستی‌ بەرپرسیارێتی‌ زیاتر بکات‌و باشتر توانا ماددی‌‌و مرۆیی پارێزگاکان بەگەڕبخات‌، هەروەها دەرفەتی‌ کێبڕکێ بۆ خزمەتی‌ زیاتری‌ هاووڵاتیان باشتر دەڕەخسێنێت و ئاستی‌‌ بەشداری‌ هاووڵاتیان لە بریارو پلاندا زیاتر دەکات و بریارو پڕۆسەکانیش زیاتر خێر دەبن، ئەوەشە بە قازانجی‌ هەرێمی‌ کوردستانە لە چوارچێوەی‌ دەسەڵاتی‌ پەرلەمانی‌‌و حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان و بەهێزی‌ دام‌و دەزگای‌ چاودێریدا.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif