هەواڵ
-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: سێ موشەكی جۆری كاتیوشا لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو زیانیان نەبوە.
ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر سەرۆكی هەڵدانی موشەكەكان و هەروەها دەزگایەكی "تایمەر"دا گرتوە لە ناوچەی "بەكریە" لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت.
ئاشكراشیكردوە كە ئەو هێرشە موشەكییە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق