هەواڵ
-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ حاکمی ویلایەتی تێکساز رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی پێوە کراوە.
ترەمپ دەستوەردانەکانی رووسیای لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە فێڵێک ناوبردووە و بە پووتینی گوتووە، ئێستا دەرکەوتووە کە دەستوەردانەکانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکان داوێک بووە و راستییەکان دەرکەوتوون کە دەستوەردانەکە راست نەبووە.
پێشتر بانگەشەی ئەوە دەکرا کە رووسیا دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2016ی ئەمریکادا کردوو، گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی دەستوەردانەکانی رووسیا لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی لەکاتێکدا بووە کە دادگای ئەمریکا بڕیاریدا بە بێتاوانبوونی مایکڵ فلین، راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی کە بە بوونی پەیوەندی بە رووسیا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ تۆمەتبارکرابوو، لە کارەکەشی دوورخرابووەوە.
هاوکات پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی لە ترەمپ کردووە بەبۆنەی تێپەڕینی 75 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لە ئەوروپا.
سەرۆکی ئەمریکا بە هاوتا رووسیەکەیی راگەیاندووە، ئامادەن لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاریی رووسیا بکەن و ئامێری هەناسەدانیان بۆ دابینبکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق