ناوبژیوانە عێراقیەكە چاك بوویەوە

ليست هناك تعليقات


موهەند قاسم، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراق، لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا تووشی ڤایرۆسەکە بوو، پاشان بۆ ماوەی 12 رۆژ خۆی کەرەنتین کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی سعودییە قاسم گوتی: "سوپاس بۆ خودا بە تەواوی ڤایرۆسەکەم تێپەڕاندووە، دوای ئەوەی دوو پشکنینی کۆرۆنام بۆ کراو و هەردووکی نێگەتیڤ بوو، ئێستا هەست بە تەندروستییەکی زۆر باش دەکەم".

هەروەها روونیکردەوە: "ئەمڕۆ نەخۆشخانە بەجێدەهێڵم، بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پزیشکی کە لەگەڵم زۆر ماندووبوون، بەتایبەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەغدا، عەبدولغەنی ساعدی زۆر هاوکارم بوو".

موهەنەد قاسم یەکێکە لە دیارترین ناوبژیوانەکان لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif