مەلا بەختیار
-
سیاسه‌تی ئابوری حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه. ژێرخانمان لاوازه‌و دابه‌شكردنی ده‌یان هه‌زار پارچه زه‌وی‌و دامه‌زراندنی سه‌دان هه‌زار كه‌س، به‌بێ نه‌خشه، كوردستان دوچاری قه‌یران‌و هه‌ره‌سی دارایی ده‌كات؛ هه‌روه‌كو پڵنگه‌كانی ئاسیا. بایز تاڵه‌بانی گوتی: راست ئه‌كات.. باقی ئاماده‌بوان، كه‌وتنه بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌رو پرسیاركردن!
ئێستا كوردستان، له‌ڕووی ئابوریه‌وه گه‌یشتۆته بنبه‌ست. حكومه‌تێك دوای (29) ساڵ حوكمڕانی نه‌توانێ موچه دابین بكات، هۆیه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه نییه، به‌غداد پاره نادات. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه هۆكاره‌كه‌ی له‌وه‌دا ببینرێ، كوردستان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ناردووه یان نه‌ناردووه بۆ به‌غداد. له‌بنچینه‌دا هه‌ڵه‌كان له‌هه‌ناوی سیاسه‌تی ئابوری حكومه‌تدا له كابینه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوا كابینه په‌نگی خواردووه. په‌رله‌مانیش، به‌درێژایی خوله‌كانی، نه‌یتوانیووه له‌كێشه‌و قه‌یرانی حكومه‌ته‌كان بپێچێته‌وه. بیرمان نایه‌ت، هه‌تا (1997) كه نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك سه‌ریگرت، خۆ كوردستان، دینارێكی له عێراق وه‌رنه‌ده‌گرت.. كه‌چی چه‌ند ساڵێك موچه‌ش هه‌ر ده‌درا.
داهاتی كوردستان، له‌دوای نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك، زیادی كردووه‌و بازاڕ بوژاوه‌ته‌وه‌و باجی كه‌لوپه‌لی هاورده‌و باج زۆرتره (پێش كۆرۆنا). كه‌چی، ده‌بینرێ، له‌دوای روخاندنی به‌عسه‌وه، كه (17%-15%)ی بودجه هه‌بووه، موچه هه‌بووه، نه‌وتی كوردستانیش زیاتر له (10) ساڵه ده‌فرۆشرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، قه‌یران بیناقاقای گرتوین. حكومه‌ته‌كانمان، به‌ده‌ست كێشه‌گه‌لێكه‌وه ده‌ناڵێنێ. له‌وانه:
یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی، نه‌كراوه‌ته سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی سه‌رده‌می جیهانگیری-ئینته‌رنێت.
دووه‌م: ده‌ستوری هه‌میشه‌یی گه‌لپه‌سه‌ند له‌كوردستاندا، نییه.
سێهه‌م: ژێرخانی ئابوری، تا ئێستاش، پشت به داهات‌و به‌رهه‌می ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێ.
چواره‌م: حیزبایه‌تی‌و پشك پشكێنه، سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت.. هه‌تا دوا پۆست‌و پله.
پێنجه‌م: بیروكراسیه‌ت‌و مشه‌خۆری، بونه‌ته مێمڵی خوێنبه‌ره‌كانی حكومه‌ت.
شه‌شه‌م: گه‌نده‌ڵی، نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكو خه‌ریكه چینی گه‌نده‌ڵ پێكدێ له: كۆمپانیای نهێنی، سه‌رانه سه‌ندن، هێزی چه‌كداری گه‌نده‌ڵپارێزی، كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان، دزین‌و هه‌راجكردنی نه‌وت، به‌رتیل وه‌رگرتن، ده‌سته‌گه‌ری حیزبی-ئابوری. لوشینی سه‌دان ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ی شیرینی نه‌وت، خۆپه‌رستی‌و هه‌لپه‌رستی، گوێنه‌گرتن له ره‌خنه‌و غروری سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتخوازی..تاد.
حه‌وته‌م: دیفاكتۆی دوو ده‌ڤه‌ریش، به‌هۆی لاوازی متمانه، قوڵنه‌كردنی په‌یوه‌ندی حیزبایه‌تی، به‌دینه‌هێنانی هاوسه‌نگی‌و نه‌بونی ده‌ستوری گه‌لپه‌سه‌نده‌وه، هۆكاری دوو هێزین..
سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستیانه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا:
سه‌رباری هه‌موو ناكۆكیه‌كان، هه‌موان پێویسته ئه‌و راستییه بزانن، هه‌موو لایه‌ك، له‌ناو یه‌ك پاپۆڕدان. شه‌پۆل‌و زریان.. خه‌ریكه هه‌ڵده‌كه‌ن. له‌كاتێكی وادا، ئۆباڵێكی گه‌وره‌یه، به بیانوی لاوه‌كی، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی دوابخرێ. نه‌ك پێویسته كۆبونه‌وه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو لایه‌كیش ئاماده بێ، دان به هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی خۆیدا بنێ. كه‌مترین ئاماده‌ییش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ره‌خنه له‌خۆگرتنی لایه‌نه‌كانه. ره‌خنه‌ی راستگۆیانه.. نه‌ك پینه‌وپه‌ڕۆ. ئینجا ده‌شبێ، بیر له پرۆژه‌ی هاوبه‌شی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكرێته‌وه. پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، كه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابورییه‌وه ده‌ستپێبكات، هه‌تا ده‌گاته چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی حیزبه‌كان.. له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی‌و دادپه‌روه‌ری‌و.. به‌هێزكردنی حكومه‌ت، به كه‌سانی ته‌كنۆكرات، پسپۆڕ، راوێژكاری هه‌ره شاره‌زا.
مه‌خابن، ئه‌و كێشه ئابوری، سیاسی، په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان، گه‌نده‌ڵی‌و فره له‌شكری..تاد له‌ناو په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وام ره‌نگی خراپی داوه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و كێشانه، به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م كاراكردنی په‌رله‌مان چاودێری حكومه‌ت بكات. په‌رله‌مانێكیش نه‌توانێ چاودێری حكومه‌ت بكات، په‌رله‌مانه‌كه لاواز ده‌بێ‌و حكومه‌ته‌كه‌ش، له‌ناو كێشه‌كانیدا نوقم ده‌بێ.
تكایه، پشتی ته‌واو به پشكی حكومه‌ت مه‌به‌ستن. مادام له‌م عێراقه‌دا حكومه‌تێكی دیموكراسی نییه‌و له ساڵانی ئاینده‌ش نابێ، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستوریش سه‌روه‌ر نابێ، كه‌واتا: دڵنیابن، رێكه‌وتنی نوێش، تا سه‌ر بڕ ناكات. گریمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ ئه‌م مانگه‌و دوای ئه‌مه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ چه‌ند مانگێكی تریش كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر كرا، ژێرخانی ئابوری كوردستان وا شێواو بێت‌و دۆخی سیاسیشی به‌م چه‌شنه بمێنێته‌وه، له‌م عێراقه‌و له‌م ئیقلیمه‌دا، هه‌میشه مه‌ترسیه ئابوری‌و سیاسیه‌كانمان له‌سه‌ره. بۆیه ده‌سته‌به‌ری راسته‌قینه، ته‌نهاو ته‌نها گۆڕینی سیاسه‌تی ئابوری‌و گۆڕانكاری سیسته‌كی حوكمڕانی‌و په‌رله‌مانێكی كارای چاودێری راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته. كه ئێستا هیچی ئه‌وانه، نه‌ك نابینرێن، به‌ڵكو خه‌ریكه بارێكی بابه‌تی له چاره‌سه‌ركردن نه‌هاتوو دێته ئاراوه. لێكدانه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی باری بابه‌تیش، واتا: حكومه‌ت قه‌یرانه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كرێ‌و خه‌ڵكیش چیكه به‌رگه‌ی قه‌یران‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت، نه‌گرێ. كه به‌داخه‌وه، سه‌ره‌تاكانی دیارده‌ی باری بابه‌تی، چ سه‌باره‌ت به حكومه‌ت‌و چ بێده‌ربه‌ستی ناو خه‌ڵك، ده‌ركه‌وتووه. بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر:
- ریزی هێزه‌كانی كوردستان‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت تۆكمه نه‌كرێ.
- دیارده دزێوه‌كان چاره‌سه‌ری ریشه‌یی نه‌كه‌ن. به دادگایی كردنی گه‌نده‌ڵكارانیشه‌وه.
- سیسته‌م پێش نه‌خه‌ن‌و یاسا سه‌روه‌ر نه‌كرێ..
- ده‌ستور نه‌نوسرێ‌و حكومه‌تی توانامه‌ند دانه‌مه‌زرێ..
به‌دڵنیاییه‌وه، نه‌ك له‌كوردستاندا، به‌ڵكو له به‌غدادیشدا، حكومه‌تی هه‌رێم پێگه‌ی لاواز‌و له‌سه‌ر ئاستی دونیاشدا، متمانه له‌ده‌ست ده‌دات. له ناوخۆشدا، ئه‌گه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی فراوان سه‌رهه‌ڵنه‌دات، له هه‌ڵبژاردندا، لایه‌نه‌كان باجه‌كه‌ی به‌قورسی ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێستا، حیزبه‌كان‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستان وه‌خۆیان نه‌كه‌وون، ره‌نگه، دۆخی ئه‌وتۆ بێته‌پێشه‌وه، ئه‌م هه‌له‌ش له‌ده‌ست بده‌ن.
بائه‌وه‌ش بڵێین، ئه‌م كێشانه، ته‌نها، به هێنانه‌ئارای لامه‌ركه‌زی چاره‌سه‌ر ناكرێ، كه باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت، دیسان زه‌ق كراوه‌ته‌وه. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێن: له‌ساڵی (2009)وه، بڕیاری لێدراوه. هه‌موو لایه‌كیش ده‌ڵێن: یه‌كه‌مین جار ئێمه بیرمان لێكردۆته‌وه. كه‌واتا: ئه‌ی بۆ تا ئێستا، جێبه‌جێ نه‌كراوه؟ ئێستاش نه‌چوه بچێت، با لامه‌ركه‌زیه‌ت جێبه‌جێ بكرێت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه، دوای لامه‌ركه‌زیه‌تیش، كێشه قوڵه‌كانی ئابوری‌و سیاسی‌و سیسته‌می حوكمڕانی، به شێوه و شێوازی تر، درێژه‌یان ده‌بێ. چونكه ژێرخامان وێرانه‌و سیسته‌ممان شێواوه‌و ده‌ستورمان نییه‌و په‌رله‌مانێكی كارای چاو‌دێر لاوازه.
له‌م كاته‌دا مۆته‌كه‌ی دوو ئیداره‌یی باس ده‌كرێته‌وه. بێگومان دوو ئیداره‌یی ماڵوێرانییه بۆ هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام ناكرێ به‌پاساوی مه‌ترسی دوو ئیداره‌ییش، ده‌سه‌ڵاتی پتری پارێزگاكان، دوابخرێ.
چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كان، پیاوی گه‌وره‌و ئازایه‌تی گه‌وره‌ی ده‌وێ. له‌كوردستاندا.. ده‌رس‌و په‌ندی گه‌وره‌مان هه‌یه. سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونی زۆرمان هه‌یه.. (29) ساڵیشه راپه‌ڕین سه‌ركه‌وتووه.. كیشه‌و قه‌یران، هه‌میشه رویداوه‌و به‌رده‌وامیش روده‌دات. گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌زمونه‌كه ده‌رباز بكرێ‌و نه‌كرێته قوربانی قوڵكردنی كێشه‌ی لاوه‌كی. دڵنیام، ئه‌مجاره، كێشه‌ی حیزبه‌كان بته‌قێته‌وه، یان حكومه‌ت نه‌توانێ كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه چاره‌سه‌ر بكا، گه‌ل ئه‌مجاره لێمان نابورێ!!
تێبینی: له سێ شه‌وی رابوردودا، ته‌له‌فزیۆنی روداو، سێ به‌شی به‌رنامه‌یه‌كی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی حكومه‌ت له به‌رنامه‌ی (روداوی تۆ- هیوا جه‌مال)دا، له‌گه‌ڵ دۆستان: 1-د.دڵشاد عه‌بدولره‌حمان. شوان محه‌مه‌د 3-د.هه‌ردی مه‌هدی.. پێشكه‌ش كرد. د.دڵشاد له میانی قسه‌كانیدا وتی: خۆم وه‌زیر‌و له لیژنه‌ی نه‌وت‌و گرێبه‌سته‌كانیشدا بوم. سێ ملیار دۆلار شیرینی له كۆمپانیاكان وه‌رگیراوه‌و دراوه‌ته حیزبه‌كان، نه‌دراوه‌ته حكومه‌ت!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق