ئاردۆغان بۆ كازمی: توركیا پشتیوانی یەكپارچەیی عێراق دەكات

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، پەیامێکی پیرۆزبایی و پاڵپشیی لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان -ەوە بەدەست گەیشت

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، مستەفا کازمی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە" ئەردۆغان لەمیانی پێشکەشکردنی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ئەوەی حکوومەتی نوێی عێراق متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستهێناوە، هیوای خواستووە کە ئەم حکوومەتە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەڵی عێراق و ناوچەکە".


ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا، متمانەی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەوەی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە ئەرکەکیدا لەم هەلومەرجە دژوار و سەختەدا کە نەک تەنها عێراق بەڵکو هەموو جیهان-یش رووبەڕووی بووتەوە، سەرکەوتوو دەبێت.


بەپێی راگەیەندراوەکەدا، ئەردۆغان ئەوەشی گوتووە: "تورکیا پاڵپشتی لە یەکپارچەیی و گەشەپێدانی عێراق دەکات، تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا پتەوتر بێت کە خزمەت بە هەردوو گەل دۆست بگەیەنێت".


رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەوەی حکوومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا و هەروەها هیوای خواست مستەفا کازمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت.


رۆژی چوارشەممەی رابردوو، حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەستهێنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif