كوردپلات - ئابووری
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی 2019ی کۆمپانیای دیلۆیتی سەبارەت بەرهەمهێنان، هەناردەکردن و داهاتی نەوت بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەكە لەو ساڵەدا داهاتی فرۆشی نەوت نزیکەی 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی کۆمپانیای دیلۆیت لەو ساڵەدا 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، 158 ملیۆن و 512 هەزار و 960 بەرمیل نەوت بە بۆری فرۆشراوە بە بڕی 8 ملیار و 349 ملیۆن و 749 هەزار و 733 دۆلار، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک 52 دۆلار و 76 سەنت فرۆشراوە.
بەپێی راپۆرتی چارەكی یەكەمی ساڵەكە، لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا بەرهەمهێنانی نەوت 41 ملیۆن و 340 هەزار و 645 بەرمیل بوە، بەشێکی بۆ ناوخۆ بوە، ئەوەی کە فرۆشراوە 38 ملیۆن و 584 هەزار و 174 بەرمیل نەوت بوە، داهاتەکەشی یەک ملیار و 998 ملیۆن و 920 هەزار و 739دۆلار بوە. هەر بەرمیلێک بە 51 دۆلار و 80 سەنت فرۆشراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی چارەكی دوەمی ساڵەكەش، لە سێ مانگی دوەمی ساڵی 2019دا بەرهەمهێنانی نەوت 43 ملیۆن و 51 هەزار و 135 بەرمیل بوە، بەشێکی بۆ ناوخۆ بوە، ئەوەی کە فرۆشراوە 39 ملیۆن و 764 هەزار و 446 بەرمیل نەوت بوە، داهاتەکەی 2 ملیار و 274 ملیۆن و 17 هەزار و 361 دۆلار بوە. هەر بەرمیلێک بە 57 دۆلار و 18 سەنت فرۆشراوە.
هەروەها لە سێ مانگی سێیەمی 2019دا بەرهەمهێنانی نەوت 42 ملیۆن و 370 هەزار و 680 بەرمیل بوە، بەشێکی بۆ ناوخۆ بوە، ئەوەی کە فرۆشراوە بە بۆری 39 ملیۆن و 953 هەزار و 584 بەرمیل نەوت بوە، داهاتەکەی یەک ملیار و 974 ملیۆن و 88 هەزار و 999 دۆلار بوە. هەر بەرمیلێک بە 49 دۆلار و 41 سەنت فرۆشراوە.
هەروەك بەگوێرەی راپۆرتی چارەكی كۆتایی، لە سێ مانگی كۆتایی 2019دا بەرهەمهێنانی نەوت 44 ملیۆن و 215 هەزار و 324 بەرمیل بوە، بەشێکی بۆ ناوخۆ بوە، ئەوەی کە فرۆشراوە بە بۆری 40 ملیۆن و 210 هەزار و 756 بەرمیل نەوت بوە، داهاتەکەی 2ملیار و 102 ملیۆن و 722 هەزار و 634 دۆلار بوە. هەر بەرمیلێک بە 52 دۆلار فرۆشراوە و 29 سەنت فرۆشراوە.
هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٩
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠١٩
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠١٩ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی٢٠١٩
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠١٩ تاکو٣٠ ئەیلولی ٢٠١٩
بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تاکو٣١ کانونی یەکەمی ٢٠١

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق