توێژەرانی مۆزەخانەی بەریتانیا رایانگەیاند، ئەو ماددە رەشەی سەر جەستەی مۆمیاکراوی فیرعەونەکان، لە چەوری ئاژەڵ و هەنگوین و کەتیرەی دار و زەیتی رەشی دەریایی پێکهاتووە.
توێژەران لە مۆزەخانەی بەریتانیا بە رۆژنامەی دەیڵی مەیڵیان راگەیاندووە، ئەو ماددە رەشە، مادەیەکی پێکەوەلکاوە و میسرییە کۆنەکان لە سەردەمی فیرعەونەکاندا بۆ روپۆشکردنی کفن و مۆمیاکردن بەکاریانهێناوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو مادە رەشەی کە میسرییەکان بۆ روپۆشکردنی کفنەکانیان بەکاریانهێناوە، لە نێوان ساڵانی ٧٥٠ بۆ ١٣٠٠ی پێش زایندا درووستکراوە.
هاوکات، کەیت فۆلشەر، توێژەر لە مۆزەخانەی بەریتانیا رایگەیاندووە، "لە کفنێکەوە بۆ کفنێکی دیکە جیاوازی بەدیدەکرێت، بەڵام چەند خاڵێکی هاوبەش لە سەرجەمیاندا هەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەکرێت مادەی دیکەش بەکارهاتبێت، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی چەندین سەدەوە دۆزینەوەیان قورسە."
لە سەردەمی فیرعەونەکانی میسردا، مۆمیاکردنی تەرمی بەرپرسانی باڵای ئیمپراتۆرییەکە باو بووە و بەشێکی بەرچاوی ئەرشیفی ئەو سەردەمەش لە مۆزەخانەکانی بەریتانیا پارێزراوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق