دواین بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ ئەژماردەکرێت، ئەگەر قوتابییەک لە وەرزی یەکەم دەرنەچووبێت دواتر تاقیکردنەوە لەو وانانە دەکاتەوە کە تێیدا دەرنەچووە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد، قوتابیانی خوێندنگە ئیسلامی و پەیمانگەکان هەمان بڕیار دەیانگرێتەوە، تەنیا قوتابیانی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەکان نەبێت، کە لە 1ی حوزەیران تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، یاسای پەڕینەوە لە یەک وانە بۆ قۆناخی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی پەیڕەو دەکرێت، واتە ئەگەر کەسێک لە یەک وانە دەرنەچووبێت ئەوا بە دەرچوو ئەژماردەکرێت؛ جگە لە یاسای پەڕینەوە لە وانەیەک، یاسای بڕیاریش لە یەک وانە وەکو پێشووتر کاری پێدەکرێت.

ئالان حەمەسەعید باسی لەوەش کرد، تەنیا قۆناخی 12ی زانستی، وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تاقیکردنەوە لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدەن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، قۆناخی یەکی بنەڕەتی تاوەکو سێی بنەڕەتی تەنیا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بەگشتی بۆ خوێندنی 2019-2020 بە دەرچوو ئەژماردەکرێن.

بە گوتەی ئالان حەمەسەعید، بەهۆی پێشهاتە تەندروستییەکان و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە ئەو بڕیارانەیان دەرکردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی رەزامەندییان لەسەریان داوە.

لە 14ی ئادارەوە ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیاندا داخراون، ئەمەش بەمەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەلامەتیی تەندروستیی قوتابیان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif