ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ: دیارە نەتان ناسیوین

ليست هناك تعليقات

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی وەك بەرگریكردن لە حیزبەكەی كە دوێنێ ٧ی ئایار، بەدەنگی ٥٧ پەرلەمانتار مافی پارێزبەندی لە سۆران عمری ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان وەرگیرایەوە دەنوسێ: ئەگەر یەكێك هەبێ و پێی وابێ بەم جۆرە فشار و گێچەڵكردنە پاشەكشە لە هەڵوێستمان دەكات ئەوە كۆمەڵی نەناسیوە و با بە خۆیدا بچێتەوە و پاشان سەیرێكی ڕابردوومان بكات دیاری محمد

لە درێژەی نوسینەكەیدا دیاری محمد، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ بابەتێكی نوسیوە بە ناونیشانی ( دیارە نەتان ناسیوین) و دەڵێ: پایەی ڕاگرتنی کۆمەڵ كادیرو سەركردە و دۆستەكانیەتی، كە هیچ كات و لە ژێر هیچ فشارێكدا یەك هەنگاو پاشەكشەیان نەكردوە لەسەر گەشتن بە ئامانجەكان و تەنانەت زیندان و بێبەشبون لە زۆر ئیمتیازات بەهۆی كۆمەڵ بوون و نادادگەری دەسەلاتەوە.

لە كۆتایی نوسینی ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵدا هاتوە: ئەگەر حیزبێك بیەوێ بە فشار لاوازمان بكات و لەسەنگەری خەڵك دوورمان بخاتەوە ئەوە جوتی ناو ئاو دەكات و پێیان دەڵێین ئەم جۆرە فشارانە بۆ هێزی بێ ئیرادە بەكار بهێنن، كۆمەڵ زادەی لەدایكبونی ئیرادەو ورە بەرزیە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif