وادەی دەنگدان بە كابینەكەی كازمی دیاری كرا

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ (6ی ئایار/ مایۆی 2020)، كاتژمێر (9:00)ی ئێواره‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتنی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنه‌كه‌.

مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆبوه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی و دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

مسته‌فا كازمی رۆژی (9ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif