ئەمڕۆ لەم قەزایە خۆپیشاندان دەكرێت

ليست هناك تعليقات

زه‌نگی خۆپیشاندان له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌ شاره‌زوور لێ ده‌درێت  و چالاكوانانی قەزای شارەزوور دەستەیەكیان پێكهێناوە بۆ سەرپەرشتی نارەزاییەكان
لە ڕاگەیەنراوێكیاندا ئاشكرای دەكەن، ئەمڕۆ هەینی ٢٩/٥/٢٠٢٠،  خۆپیشاندان و نارەزایی ئەنجام دەدەن و داواش لە سەرجەم چین و توێژەكان دەكەن بە شداربن

دەقی ڕاگەیەنراوەكو

بەناوی خوای دادگەر..

خەڵکی خۆڕاگر و ئازا و خۆشەویستی قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن)، کەسایەتییە دیار و دەنگە دلێرەکانی شار، مامۆستایانی ئایینی، یاساناسان، پزیشکان و ئەندازیاران، کاسبکاران و هێزەکانی ناوخۆ، فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران، ئەی ئەوانەی دانیشتووی ئەم ناوچەیەن و بەجۆرێک لە جۆرەکان شیاوی ئەم ژیانەی ئێستا نین و بەزۆر ژیانێکی کولەمەرگی لەم چەشنە بەسەرتاندا سەپێنراوە..

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە خەڵکی ناڕازیی ئەم ناوچەیە و لەسەرجەم چین و توێژەکان، بڕوامان وایە چیتر ناتوانین و نامانەوێت لەژێر سیاسەتی برسیکردندا ژیان بەڕێ بکەین، بۆیە بڕیارمانداوە لەنزیکترین کاتدا کۆببینەوە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێک لە خەڵکی ناڕازی و ئەوانەی سەرلەبەری بڕیارە نادروستەکانی حیزبەکانیان نین و حیزبەکانیان بە پیرۆز نازانن، بۆ پێشەوایەتیکردنی دەنگە ناڕازییەکان و ڕێکخستنی خۆپیشاندانی جەماوەریی فراوان دوای بەرواری ٢٩ی مانگ لە سنوورەکەدا، لەدژی نەبوونی زۆرینەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و نەدانی مافی زەوتکراوی شەرعی و یاساییمان کە مووچەکانمانە.

بەم بۆنەیەوە، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن) دەکەین، هەرکەسێک پێی وایە مافی زەوتکراوە و شیاوی ژیانێکی باشترە، لە ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٠، کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە پارکی گەورەی شار ئامادەبێت بۆ ئەو مەبەستە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif