بانە شیروان ئەمەوێت بڵاو دەكاتەوە

ليست هناك تعليقات



خانمە گۆرانیبێژی کورد بانە شیروان، بەم زوانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بەناوی "ئەمەوێت".

بانە شیروان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام تیزەری کلیپە نوێیەکەی بەناوی "ئەمەوێت" بڵاوکردەوە، بەم زوانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە، هاوکات بانە بە ستایلێکی نوێوە لە کلیپەکەی دەردەکەوێت.

ئەمەوێت، لە تێکست و ئاوازی بانە خۆیەتی، کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن سیامەند بۆ کراوە، کاری وێنەگرتنی کلیپەکەی لەلایەن دارین فۆتۆگراف بۆ ئەنجامدراوە، تەنیا بڵاوکردنەوەی تیزەرەکەی لەماوەی 12 کاتژمێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام 170 ملیۆن بینەری تیپەڕاند.

بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمی نوێی هونەریە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif