كوردپلات - تایبەت
خەتاب عمر، ئەندامی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ پرسە گشتیەكان،لە پارێزگای دهۆك بە كوردپلاتی ڕاگەیاند، هەموو ئەوانەی دەستگیركرابوون بە كەفالەت ئازاد كران
خەتاب عمر، ڕاشیگەیاند: ئەوانەی دەستگیر كرابوون و تەوقیف كران ژمارەیان ١٣ كەس بوون، دوێنێ یەكێكیان ئازاد كراو و ئەمڕۆش ئەو ژمارەیەی كەمابوون بە كەفالەت ٢ ملیۆن دینار بڕیاری ئازاد كردنیان. درا كە ژمارەیان ١٢ كەس بوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی ٧ لە خۆپیشاندەران كەیسی تریان بۆ كرابویەوە بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆپیشاندا هێشتا ئازاد نەكراون
خەتاب عمری پارێزەر ڕایگەیان، ئەو چالاكوانانە بەپێی یاسای خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ كراوە و وتەیان لێ وەرگیراوە لە بەردەم دادوەر، بەداخەوە نەدەبوو لە زیندان بمێننەوە و تەوقیف بكرێن،
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ كورد پلات، ختاب عمر ڕایگەیاند، ئێمە درەنگ ئاگادار كراین كە دوو چالاكوانیتر دەستگیر كراون، بۆیە بۆ ئەوانیش بە ئەركی خۆمان هەڵدەستین وەك گروپی پارێزارانی خۆبەخش
ختاب عمر ئەوەی ڕاگەیاند كە: بەداخەوە كەیسێكیتر بۆ بەڕێز م بەدەل بەرواری كراوەتەوە بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆپیشاندان.
ئەو چالاكوانانە لە چوار بنكەی پۆلیس بوون و هەموویان لە یەك بنكە دەستگیر نەكرابوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق