-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە بۆنەی یەكی ئایار، جەژنی كرێكارانەوە لە پەیامێكدا رایگەیاند: زۆر به‌داخه‌وه كه به‌هۆی كۆرۆنا كرێكاران له‌هه‌مو دونیا ڕوبه‌ڕوی سه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێكاری بونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان خێزان و ئەگەر لە وڵاتانی تر جۆرێک قەرەبویان بۆ کرابێتەوەو لە مەترسی هەژاریی و نەداریی پارێزرابن، ئەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەمانتوانیوە ئەوەشیان بۆ بکەین و زۆرینەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان...
به بۆنه‌ی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.
کرێکاران ڕۆڵێكی بونیادنه‌رانه‌و كاریگه‌ریان هه‌یه له ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی هه‌ر وڵاتێك و شوێنپه‌نجه‌ی كرێكارانی كوردستان و ڕه‌نج و تێكۆشانی پاك و دڵسۆزانه‌یان له بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازیی هه‌مو كوردستانیانه، له‌م یاده‌دا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ داوا‌و مافه ڕه‌واكانی كرێكاران ده‌رده‌بڕین، له پێناو به‌دیهاتنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر بۆیان، زۆر به‌داخه‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆس و په‌تای كۆرۆنا (كۆڤید19) كرێكاران له‌هه‌مو دونیا ڕوبه‌ڕوی سه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێكاری بونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان خێزان و ئەگەر لە وڵاتانی تر جۆرێک قەرەبویان بۆ کرابێتەوەو لە مەترسی هەژاریی و نەداریی پارێزرابن، ئەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەمانتوانیوە ئەوەشیان بۆ بکەین و زۆرینەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان، ئومێده‌وارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كرێكاران به‌وپه‌ڕی وزه‌و توانای جارانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌رفه‌تی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت و خاوه‌ن كار‌و كۆمپانیاكان قه‌ره‌بوی كاری له‌ده‌ستچوی ماوه‌ی ڕابردویان بۆ بكەنەوە. هاوکات ئەرکی ئێمەیە لە پەرلەمان کە یاساکانی کار‌و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بە جۆرێک ڕێکبخەینەوە کە ئێستا‌و ئاییندەی کرێکاران مسۆگەر بکات.
جارێكی تر به‌رزو پیرۆز بێت جه‌ژنی كرێكاران، درود بۆ گیانی پاكی هه‌مو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌كاتی كاركردندا گیانیان سپارد.
سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز بن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
1ی ئایاری 2020

ڕێواز فایەق - سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق