گرێدانی چەک و قەڵەم

ليست هناك تعليقات

نوسەر
مەریوان جبار
-
کەمن ئەو دەسە ڵات وحوکمڕانانە ی لە دێڕی نوسینەکان تێدە کەن لە پەیامی نەرمی نوکی قەڵەمەکان تێدەگەن کەمن ئەو سەرکردەو بەناو دەوڵەت مەدارانەی دەرک بە ئازاری قەڵە مەکان دەکەن چونکە لە ژیانیاندا کە متر هەواداری قەڵەم بون کەمتر قەڵە میان کردۆتە هاوڕێی خۆیان بەڵکو بەڕواڵەت خۆیان بە دۆستێکی نزیکی پێنوس نیشانداوە بەڵام هیچکات نەیان توانیوەو نەیان ویستوە لە ناخی قەڵەمەکان تێ بگەن، ئەم جۆرە حوکمڕانانە بە درێژای مێژوو بونیان هەبووە و بەزەبری چەک قەڵەمە کانیان ناچار بە نوسینی ئەو دێڕانە کردووەکەخۆیان ویستویانە یاخود ئەگەر قەڵەمێک بەخواستی ئەوان نەینوسیبێت ئەوا نوکی قەڵەمەکەیان شکاندووە یان مەرە کەبی هەناویان ڕشتوە، حوکمڕانانی مەملەکەتی من ئەم جۆرە حوکمڕانانەن کە هیچ بەهایەک بۆ پەیامی قەڵەمەکان دانێن و بەردەوام لەهەوڵی شکاندنی قەڵە مەکاندان هیچ گرنتیەک نیە بۆ پاراستنی ژیانی قەڵەمەکان ئەوان عاشقی دەنگی چەک و بۆنی بارووت و هەواداری دووکەڵ و خوێن ڕشتنی جەستە ی ڕۆڵە کانی ئەم گەلەن هاوزەمان زۆریش لە دەنگی چەکێک دە ترسن کە بە بێ ئاگای ئەوان فیشەکەکەی تە قێندرابێت هەتا ئەگەر بەدەستی خۆشیانە وە بێت و لەدەستیان دەرچوو بێت!

لە ئێستادا دەبینین قەڵەمەکانی مەملەکەتی من زۆۆر توڕەن دەیانەوێت مەرەکەبی هەناویان لەخوێنی دەوڵەتمەدارە ترسنۆکەکان پڕ بکەنەوەو دواجار ڕۆژگارە سەخت و پڕ لە شەرمەزارییەکانی دەسە ڵاتی پێ بنوسنەوەو بیکەنە مێژوو! ئەمما چ مێژوویەک! بەڵام ئەو ڕۆژە کاتێک دێتە دی کە قەڵە مەکان لەگەڵ ئەو چەکانە گرێ بدرێن کەبە بێ ویستی خۆیان فیشە کەکانیان بە بێ هەدەف و نیشان بەبێ ئەوەی بە ئاراستەی گەردنی دوژمنێک یان داگیر کەرێک تەقێنرابێت زۆر جار گەردنی ڕۆڵەو مافخوراوانی مەملە کەتی پێ دە پێکرا،لێرەدا دەبێت پێکەوە( چەک و قەڵەم) ئاشت بکرێنەوەو بەهەر دووکیان سزای توندو گیان کەنشتی ئەو دەوڵەتمەدارە لەرزۆکانەی پێ بدەن کە چەکیان دژی ئەو قەڵە مانە بە کار دەهێنا کە بەردەوام مەرە کەبی هەناویان دەڕشت لە پێناو ستایش و پیاهەڵدان بە (چەکێک) کە وەک ئامرازی سەندنەوەی شەرەف و ئازدی و مافی گەلێک لەبەرامبەر دووژمن و دزوگەندەڵکاران پێناسە دەکرا...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif