هاوسەرۆکانی یەکێتی داوای لامەرکەزیی دارایی و ئیداری دەکەن

ليست هناك تعليقات







بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی لە 45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن "تا داڕشتنی دەستوورێكی گەلپەسەند بۆ هەرێمی کوردستان، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ پەرلەمان، كارایی بۆ حكومەت و بە نیشتمانیكردنی هێزە چەكدارەكان، لەم قۆناخەدا جێبەجێكردنی پرۆژەی (لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ كوردستان) به‌ پێویست ده‌زانین." 

رۆژی 01-06-2020 ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا رایدەگەیێنێت، پابەندبین بەو ئەمانەتە گرنگ ‌و ئەركە مێژووییەی دوای سەركەوتنی كۆنگرەی چوار خراوەتە سەرشانمان "ئێمە لە سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ئەم كاروانە بین، دەسكەوتەكانی بپارێزین ‌و دەسكەوتی زیاتری بخەینە سەر و لەم ساڵیادەدا بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ پێداگرتر بۆ دابینكردن ‌و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، خەبات بكەین."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاوسەرۆکانی یەکێتی پیرۆزبایی دامەزراندنی حیزبەکەیان لە هاووڵاتیان دەکەن و رایدەگەیێنن. لە 45 ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و 44 ساڵەی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین. 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەبارەت بە لامەرکەزیی لە هەرێمی کوردستان هاتووە "تا داڕشتنی دەستوورێكی گەلپەسەند بۆ هەرێم، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ پەرلەمان، كارایی بۆ حكومەت و بە نیشتمانیكردنی هێزە چەكدارەكان، لەم قۆناخەدا جێبەجێكردنی پرۆژەی (لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ كوردستان) به‌ پێویست ده‌زانین. هەروەك لە رێكکەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە، دەستوور، یاسا، جەماوەر و خواستی زۆرێك لە حیزبەكانی تریش پشتیوانی لەم پرۆژەیە دەكەن. هەر بۆیە هەموو رێكارێكی سیاسی، یاسایی، ئیداری و مەدەنی بۆ پشتیوانیكردن لە لامەركەزیی، دەگرینەبەر كە بێگومان دەبێتە هۆی زیادبوونی كارایی حكومەت و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان."

هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەدەن، "ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت به‌ سوود وه‌رگرتنی ته‌واو له‌ بنه‌ما فیكری و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی سۆشیاڵ دیموكرات و پیاده‌كردنی له‌ كۆی سیستمی حوكمڕانی دا، كێشه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و واقیعه ‌بخوڵقێنین كه ‌روحی شه‌هیدان و ویژدانمان ئاسووده ‌ده‌كات."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif