مستەفا كازمی و ترامپ پەیوەندیانكرد بەیەكەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی جەختی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراقی لەگەڵ ئەمریکا کردەوە.

میدیای فەرمیی عێراق لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ جەختی لە پێشکێشکردنی هاوکاریی ئابووریی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی عێراق کردەوە. هاوکات کازمی جەختی لە گرنگی دامەزراندنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ئەمریکا کردەوە.

میدیای فەرمیی عێراق: ترەمپ بە کازمی راگەیاندووە کە عێراق وڵاتێکی بەهێز و گرنگە و رۆڵێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و فاکتەری سەقامگیریی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif