مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە توویتەر رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی- کوردی سەرکەوتووبوو و چوونەتە نێو قۆناخی دووەمەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەشی نووسیوە، "هیوامان ئەوەیە هەردوو لایەنی سیاسی دواڕۆژ و بەرژەوەندییەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بزانن".
رۆژی 7-5-2020 ئەنەکەسە و پەیەدە دوای چەندین کۆبوونەوە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون. سەرچاوەیەکی تایبەت راگەیاند: "ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوکات ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز رێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی رابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.
بەپێی راگەیێدنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بووە.
ئەمڕۆش لە توویتەکەیدا، مەزڵووم کۆبانێ ئاماژەی بەوە کردووە "بەیەکەوە و بەیەکگرتوویی سەردەکەوین و مێژوو دەنووسینەوە".

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق