سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت قەیرانی کۆرۆنا لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 و هێرشی سەر بەندەری پێرڵ لە جەنگی جیهانیی دووەم خراپتری بەسەر هێناون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئەمە (پەتای کۆرۆنا) لە پێرڵ هاربەر خراپترە، لە رووداوی دوو تاوەرە بازرگانییەکە خراپترە، هەرگیز نەدەبوو شتی وا روویدابا".
کۆرۆنا لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا زیاتر لە 72 هەزار کەسی لە ئەمریکا کوشتووە، لە ساڵی 1941 ژاپۆنییەکان لە هێرشێکی چاوەڕواننەکراودا لە دوورگەی هاوای پەلاماری بنکەی دەریایی پێرڵ هاربەریان دا و دوو هەزار و 335 سەربازی ئەمریکی کوژران.
لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا کە گرووپی چەکداریی قاعیدە بۆسەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی نیویۆرک و باڵەخانەی پێنتاگۆن ئەنجامیدا، زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق