سەیدزادە: هیچ شتێک شایەنی ئەوەنیە کە توڕەببیت

ليست هناك تعليقات

شارەزایەكی گەشەپێدانی مرۆیی: زۆر کەس دەتوانن قسەی گەورە و جوان بکەن بەڵام لە کاتی بواردا مرۆڤ دەردەکەوێت.

ئەرسەلان سەیدزادە، یەكێك لە فیگەرە دیارەكانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، چیرۆكێكی ڕاستەقینەی بڵاو كردۆتەوە كە جیاوازیەكی گەورەی نێوان گوفتار و كردار دەردەخات و دەنوسێ:  ريتشارد بريتان ... نوسەرێکی بەریتانیە جارێکیان کچێک کە خەڵکی ئیسکۆتلەندایە و ناوی بیج رولاندە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کۆمێنتێکی نەشیاوی نوسیبوو لەسەر ئەو نوسەرە ئینگلیزیە ، ئەم نوسەرەش سەفەری کرد بۆ سکۆتلەندا و 400 کیلۆمەتری بڕی هەتا گەیشتە ئەو شارەی کە ئەم کچەی لێ نیشتەجێیە وە هەفتەیەک گەڕا بەدوایدا بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو کۆمێنتەی لێ بستێنێتەوە کاتێکیش کە دۆزیەوە وەک ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینین تۆڵەی لێسەندەوە ،  وە دادگا بڕیاری دوو ساڵ و نیو سزای سەپاند بەسەر ئەم نوسەرەدا ،
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم نوسەرە کتێبێکی هەیە بە ناونیشانی ( هیچ شتێک شایەنی ئەوەنیە کە توڕەببیت لە پێناویدا ) !!!!!
لەبەر ئەوە زۆر کەس دەتوانن قسەی گەورە و جوان بکەن بەڵام لە کاتی بواردا مرۆڤ دەردەکەوێت


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif