گرنگترین ڕاپۆرتی وەرزشی ڕۆژ

ليست هناك تعليقات


ڕاپۆرتی وەرزشی
-
سیگناڵ ئیدونا پارک، کە سێ ساڵە بایرن تامی سەرکەوتنی لەم یاریگەدا نەکردووە، دەیەوێ وەڵامی ئالیانز ئارێنا بداتەوە، کە هەمیشە بۆ بۆرووسیا دۆزەخە کوڵاوەکە بووە، بەڵام ئەمجارە دادپەروەری نییە، چونکە هیچ هاندەرێک ئامادەی یارییەکە نابێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا لە سوودی بایرن میونشنە و خاڵێکی نەرێنییە بۆ زەردەواڵەکان.

بۆرووسیا بە شەش بردنەوەی لەسەریەکەوە چاوەڕێی تۆڵەیە، تۆڵەی ئەو یارییەی دەوێ کە سەرەتای ئەمساڵ لە ئالیانز بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی تووشبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و دۆرتموندی دوای گواستنەوەکانی زستانە مەترسیدارتر و خاوەن بەرگرییەکی باشترن کە شەش یارییە تەنیا یەکجار تۆڕەکەیان هەژاوە.

بایرن میونشن بەبێ تیاگۆ ئالکانتارای مایسترۆ، فیلیپ کۆتۆنیۆ و نیکلاس زولێ ئەم یارییە دەکات، بەڵام گەڕانەوەی سێرج نابری هانز فلیکی دڵخۆشکردووە، باڤارییەکان لە دیسەمبەری 2019ـەوە هیچ یارییەکی لە خولەکە نەدۆڕاندووە کە 13 یاری دەکات، تەنیا یەک یەکسانبوونیان هەیە ئەویش بەرامبەر لایپزیگ بوو، خاوەنی زۆرترین رێژەی گۆڵتۆمارکردنن کە 80 گۆڵیانکردووە بەڵام دووەم بەهێزترین بەرگرییان هەیە، یاری رابردوو گۆڵبارانی فرانکفۆرتیان کرد و تۆڵەی یاریی چوونیان لێکردنەوە، فلیک دەیەوێ سەرکەوتنی حەوتەم لەسەریەک بنووسێتەوە و ناوی بچێتە مێژووی یانەکەیەوە.

ئەوەی ئەم یارییە خۆش دەکات ئەوەیە، کە لیڤاندۆڤسکیی گۆڵکەری مێژوویی دێر کلاسیکێر ئیدی رکابەرێکی بۆ پەیدا دەبێت، لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ ئێرلینگ هالاند دەبێت کامیان کارامەیی خۆیان بسەلمێنن؟ 

جیاوازیی خاڵەکانیان چوار خاڵە، واتا بایرن میونشن لە پلەی یەکەمە بەجیاوازی 4 خاڵ، ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە ئەوا بە رێژەیەکی زۆر دۆرتموند لە رکابەرییەکانی دووردەخاتەوە، خۆ ئەگەر بیدۆڕێنێت ئەوا تەنیا خاڵێک جیاوازییان دەمێنێتەوە و ئەرکەکە لە ئێف سی هۆڵیوود قورستر دەکات، خۆ ئەگەر یەکسانیشبن، ئەوا هیچ لە ریزبەندییەکە ناگۆڕێت بەڵکو ئەمیش هەر لە سوودی بایرنە.

بیرتان نەچێت یارییەکە لە کاژێر 19:30 دەکرێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرووسیا دۆرتموند 

بورکی 
ئاکانجی - هومێڵز - پیزچیک 
گێرێرۆ - دێلانی - داوود - حەکیمی 
هازارد - هالاند - براند 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن 

نۆیەر 
دەیڤس - ئالابا - بواتینگ - پاڤارد 
کیمیچ 
کۆمان - گۆرێتزکا - مولەر - نابری 
لیڤاندۆڤسکی 
ی کلاسیکێر 

ژمارەکانی دێر کلاسیکێر لە بوندێسلیگا

چاو لەسەر کێ دەبێت؟ 

لیڤاندۆڤسکی - بایرن میونشن 
27 گۆڵ 
25 یاری
3 ئاسیست 
116 لێدان

ئێرلینگ هالاند - بۆرووسیا دۆرتموند 
10 گۆڵ 
10 یاری 
2 ئاسیست 
21 لێدان 

مێژووی کلاسیکێر 

124 یاری
بردنەوەکانی بایرن میونشن 60
34 بردنەوەکانی بۆرووسيا دۆرتموند 34
یەکسانبوون 30

گۆڵ بۆ بایرن میونشن 248 
گۆڵ بۆ بۆرووسیا دۆرتموند 166

گۆڵکەری کلاسیکێر 

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی
23 گۆڵ 
18 گۆل لە تۆڕی دۆرتموند


بایرن لەم وەرزە 
6 بردنەوە لەسەریەک 
13 یارییە نەدۆڕاوە 

دۆرتموند لەم وەرزە
6 بردنەوە لەسەریەک
لە دوایین 6 یاری 1 گۆڵیان لێکراوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif