هه‌ڵبژاردنی ناوی منداڵ، بۆ هه‌موو دایك و باوكێك ره‌نگه بڕیارێك بێت دره‌نگ یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئیلۆن مه‌سك كه خاوه‌ن داهێنه‌رترین عه‌قڵی سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ گرامیسی هاوسه‌ری، كه‌متر تووشی كێشه بوونه له هه‌ڵبژاردنی ناو بۆ منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام یاساكانی ئه‌مه‌ریكا گرفتی بۆ دروست كردن.
ئێستا مه‌سك به ناچاری ناوی منداڵه‌كه‌یان گۆڕیوه، ئه‌گه‌رچی گۆڕانكارییه‌كه كه‌مه، به‌ڵام ناچاربوونه، چونكه یاساكانی ئه‌مه‌ریكا رێگه نادات هیچ ژماره‌یه‌كه بۆ پیتی ناوی منداڵان زیاد بكرێت.
مه‌سك و گرایمسی هاوسه‌ری سه‌ره‌تا ناویان له منداڵه‌كه‌یان ناوه (X Æ A-12)، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك لێكدراوه و بۆ هه‌ر پیت و ژماره و هێمایه‌كیش، مانای خۆی هه‌یه.
X = گۆڕاوی نه‌زانراو له هاوكێشه بیركارییه‌كان
Æ = به مانای خۆشه‌ویستی و زیره‌كی ده‌ستكردیش دێت
A-12 = ناوی خێراترین فڕۆكه‌ی چاودێری ئه‌مه‌ریكییه، كه هیچ چه‌كێك هه‌ڵناگرێت و ئێستا بووه SR-17، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه لادراوه و كراوه به (Xii).
واتا ئێستا ناوی منداڵه‌كه بووه‌ته (X Æ Xii)
هاوكات گرایمسی هاوسه‌ری مه‌سك ده‌ڵێت: "ئێستا ناوی كوڕه‌كه‌یان زۆر گونجاو و جوانتره له پێشوو".
ئیلۆن مه‌سك، ملیاردێر و خاوه‌ن كۆمپانیای سپه‌یس ئێكسی تایبه‌ت به مووشه‌كی ناردنی مانگی ده‌ستكرده بۆ بۆشایی ئاسمان و وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بۆشایی ئاسمان، هاوكات خاوه‌ن پرۆژه‌ی هایپهرلووپه، كه خێراترین ئامرازی گواستنه‌وه‌یه، داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی پهیپهڵه كه تایبه‌ته به پاره‌دان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق