لەبەر ئەم هۆکارانەیە پیاوان خۆشەویستی یەکەمییان لەبیرناکەن

ليست هناك تعليقات


تەواوی ئەو شتانەی لە ژیان رودەدات دەستپێکێکی هەیە، یەکەم رۆژی قوتابخانە، یەکەم ئۆتۆمبێل، یەکەم کار، کە ئاسان نییە ئەو ساتانەت بیربچێتەوە، دەربارەی خۆشەویستی بە هەمانشێوەیە، ئەو کەسەی بۆ یەکەمینجار دیتە ژیانتەوە ئاسان نییە لەبیریبکەیت، ماڵپەڕی lifehack ئەو هۆکارانەی بڵاوکردوەتەوە کە وادەکات پیاوان خۆشەویستی یەکەمییان لەبیرنەکەن.

یەکەم: یەکەم خۆشەویستی کرانەوەی دەرگایە بەڕوی دنیایەتی دیکە، جیاوازە لەو هەستانەی لە پێشودا هەتبوە.

دوەم: یەکەمین دڵشکان لەلایەن خۆشەویستی یەکەمەوە کە یادگارییت لەگەڵیدا هەبوە ئاسان نییە بۆ لەبیرکردن.

سێیەم: خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی یەک کەسە لەناو کۆمەڵێک کەسدا ئەمەش وادەکات ئاسان نەبێت لەبیربکرێت.

چوارەم: بۆ یەکەمین جارە لەبری ئەوەی بیربکەیتەوە لەخۆت، بیر لەهەردوکتان دەکەیتەوە، لەبری بڵێیت "من" دەڵێیت "ئێمە".

پێنجەم: زۆر کات جیابونەوە لە خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی خۆت نییە، ئەمەش وادەکات هەمیشە لەیادت بێت.

شەشەم: یەکەمین پەیوەندی بیرکردنەوە و بۆچون دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر یەکتر دروستدەکەن.

حەوتەم: وێنای داهاتوی خۆت کردوە لەگەڵ ئەو کەسەدا، وە بەپێی توێژینەوەیەک وێناکردنی داهاتو لەگەڵ کەسێکدا دەبیتە هۆی ئەوەی لەبیرکردنی ئاسان نەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif