حاکمی نیو یۆرک، پلانی ولایەتەکەی سەبارەت بە راگرتنی دەوامی خوێندنگەکان ئاشکراکرد و رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵی خوێندن دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکرێنەوە و خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
ئەندریۆ کۆمۆ، حاکمی نیویۆرک لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی گیانی فێرخوازان و فێرکاران بڕیارماندا تا کۆتایی ئەمساڵی خوێندنی 2020-2021 دەرگای ناوەندەکانی خوێندن نەکرێنەوە.
حاکمی نیو یۆرک جەختی لەوەشکردەوە، پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگە و زانکۆکاندا ناوەستێت و خوێندنی لە دور و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکەوتی 11ی مانگی رابردو ئەندریۆ کۆمۆ ئاماژەی بەوەدا تەنها هەزار و 800 خوێندنگە و ناوەندی خوێندن لە ولایەتەکەی دەوامیان تا مانگی 9 ناکرێتەوە، بەڵام لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەی ئەمرۆیدا وتی" ئەوە تەنها بۆچونی خۆمی بوە".
ولایەتی نیو یۆرک بە تەنها لە هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنای تیادا دەستنیشانکراوە کە لە کۆی یەک ملیۆن و 121 هەزرا و 712 توشبوی سەرانسەری ئەمریکا، 313 هەزار و 855 توشبوی لە نیویۆرک تۆمارکراوە، هاوکات 242 هەزار و 988 توشبو لە ئیسپانیا تۆمارکراوە کە ریزبەندی دوەم وڵاتە بۆ زۆرترین ژمارەی لەپێناو سەلامەتی گیانی فێرخوازان و فێرکاران بڕیارماندا تا کۆتایی ئەمساڵی خوێندنی 2020-2021 دەرگای ناوەندەکانی خوێندن نەکرێنەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق