کـاوە لەتـیف
-
دوای ئەوەی كە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەنوێنەرانی هةرسێ حزبی حكومران لە هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون بەمەبەستی دانووستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق بەرەو بەغداد بەرێكەوتن بەشكست خواردوویی و دەستی بە تاڵ گەڕانەوە هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رازی نەبوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات لەبەرامبەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانيايی ( سمۆ) لەئيستادا ریگەچارەی دەربازبوون لەقەیرانی ئابووری هەرێمی كوردستان بە سێ شێوە دەردەكەون كەخۆیان لە دوو چارەسەری حزبی و چارەسەرێكی جەماوەری دەبيننەوە.
هەرچی چارەسەرە لای پارتی ديموكراتی كوردستان بريتيە لەكشانەوە لە حكومەتی عێراق ئەمەش زياتر وەكو كارتی فشار بەكار دةهێنيت بەرامبەر حكومەتی عێراق تاوەكو ناچار بكرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت نەك وەكو نيەتێكی جدی بويە ئەنجامی ئەم چارەسەرە هەمان ئەو ئەنجامانەی لێ دەكەوێتەوە كە بەهۆی ريفراندۆمەوە خەڵكی كوردستان توشی بوون بويە پارتی هەرچەندە لەم چارەسەرە شتێك تر شك نابات بەڵام بە شێوەیەكی روون و جدی دەری نابرێت و بە رەسميش هيچ هەنگاوێكي لەوبارەیەوە نەناوە.
هەرچی چارەسەرە لای یەکێتی نيشتماني كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پرۆژەی (لامەركەزيەت)ە كەبەشێوەی رەسمی لەرێگای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیەوە ليژنەی بۆ پێكهێنراوە ئەگەرچي ئەم پرۆژەیە لەواقعی ئيستای هەرێمی كوردستاندا ئاستەمە بەهۆی ئەو ئاڵنگاریانەی كە رووبەرووی دەبێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری قەیرانی دارايي هەرێمی كوردستانی پێ ناكرێت چونكە زۆربەی داهاتی سنوری پارێزگای سليمانی لە داهاتەكانی نەوت و غاز و گومركی دەروازە سنوريەكان و فروكەخانەی سلێمانی پێكدێت كە بەپێی دستوری عێراق دەبێت بگەرێتەوە ناوەند لە ئيستادا لەلايەن حكومەتی ناوەندەوە داواكراون بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی كروناوە رێژەی ئەو داهاتانە بەجۆرێک كەميان كردووە كە ئاستەمە حكومەتی عێراق رازی بێت مووچەی ئەو هەموو فەرمانبەرە بنێریت كە رێژەیەکی زۆريان بن ديوارن و فەرمانبەری حقيقی نين , ديارە ئەم چارەسەرە يەكەم جارنيە قسەو باسی لێوە دەكرێت كە هەرە ديارترينيان رێكەوتنامەی دەباشان بوو لە نێوان يەكێتي و گۆڕان سەرەرای خواستی ووڵاتانی ئقليمی بۆ بچووك كردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دابەشبوونی بەسەر ووڵاتانی ناوچەكە بەيەكجاری و هەڵگیرساندنەوەی شەری ناوخۆ كە لەئيستادا هێزەكان لە زينی وەرتێ سەنگەريان لەيەكتر گرتووە دووبارە بوونەوەی هەموو ئەو تراژیديايانەی كە لە رابردوودا بەسەر ئەم ميللەتەدا هێنراون , بۆیە دەبينين چارەسەرە حزبيەكان بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو خراپ تر دەبەن و باشتری ناكەن.
چارەسەری جەماوەری ئەوەيە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بە هەموو چين و توێژەكانەوە دەست بكەن بە دروستکردنی رێكخستنی جەماوەری لە سەرجەم شارەكانی كوردستان بە بێ ئەوەی رێگە بدەن هیچ حزبێكی سیاسی تێكەڵیان بێت و ڕابەرایەتیان بکات بەڵكوو تەواوی ئەو گرووپانەی كە لە رابردوو وەكو گرووپی فشار دروست بوون لە نمونەی ماموستايانی نارازی و فەرمانبەرانی نارازی و كارمەندانی تەندروستی مانگرتوو و ماموستايانی زانكۆ و هەموو پیشەكانی تر لە گەڵ كەسايەتی ئەکاديمی و شارەزای بوارە جياوازەكان وەفديكی جەماوەری دروست بكەن وەكو بەديلی وەفدە شكستخواردووەکەی حکومەت بەكارتێكی دانووستاندن كە نەخشە رێگای چارەسەری ئەم قەیرانەیان پێ بێت و روو لەبغداد بكەن و مووچەی فەرمانبەرانی حقيقی هەرێمی كوردستان دابين بكەن و فشار لە حكومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەکی ووردبینی دارایی هاوبەش بۆ پاکسازی لە لیستی مووچە خورانی هەرێمی کوردستان هەرچی مووچەخورانی بن ديوارە بۆ حزبەكانيان بەجێبهێڵن چۆنی چارەسەر دەكەن بابيكەن. مەرجی سەركەوتنی وەفديكی لەم جۆرە پاڵپشتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە كە بەهەموو رێگايەكی مەدەنی پشتيوانيان بن و خاوەنداری لێ بكەن•
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق