نەتانیاهوو ڕاسپێررا

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
لەسەر داوای پەرلەمانی ئیسرائیل، سەرۆکی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهووی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل راسپارد.

روڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکی پارتی لکودی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی ئیسرائیل راسپارد.

راسپاردنی نەتەنیاهوو بۆ پێهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەسەر داوای 72 پەرلەمانتاری ئیسرائیل بوو، لە نێویاندا پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی شین و سپی، کە لەلایەن بێنی گانتز، رکابەرەکەی نەتەنیاهوو سەرۆکایەتی دەکرێت و لەم دواییە لەسەر پێکهێانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل رێککەوتنێکیان کردووە.

نزیکەی 16 مانگە قەیرانی سیاسی بەرۆکی ئیسرائیلی گرتووە و لەو ماوەیەدا سێجار بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی پارتی لکود و هاوپەیمانی شین و سپی، هەڵبژاردن کراوە.

راسپاردنی نەتەنیاهوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، نەتەنیاهوو لەلایەن دادگای ئیسرائیل داواکراوە و تۆمەتبارە بە گەندەڵی، کە بڕیارە 24ی ئەم مانگەدا پرۆسەی دادگاییکردنەکەی دەستپێبکات.

دادگای ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی یاساییبوونی راسپاردنی نەتەنیاهوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دانیشت، دواتر بڕیاری دا کە نەتەنیاهوو سەرباری ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کراوکەتەوە، بەڵام دەتوانێت حکومەتی نوێی وڵاتەکەی پێکبهێنێت و لەم قۆناخەشدا سەرۆکایەتی حکومەتی وڵاتەکەی بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif