كوردپلات - هەواڵ
-
لە دوەم كۆبونەوەی گرووپی ئاشتی ڕۆژی سێ شممە ٥/٥/٢٠٢٠، گفتووگۆ لەسەر چالاكی داهاتووی گروپەكە كرا كە تایبەت بوو بەو دۆخەی كە لە زینی وەرتێ هاتۆتە ئاراوە.
عوسمان گوڵپی ئەندامی گروپی ئاشتی لە دوای كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژ نیوز وتی: بەداخەوە لە گەڵ هەبوونی قەیرانی دارایی و سیاسی، ئێستا قەیران و کێشەی زینی وەرتێ-ش زیاد بووە و ئەو بەشەی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەردەم مەترسییەکی جدی، ئەمەش لە کاتێکدایە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە قسە و هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن، چونكە ئەو بابەتەش بە هێندەی دابینکردنی قووتی ژیان گرنگە، چونکە ئەم مەترسییە جارێکی دیکە کوردستان دەخاتەوە بەردەم جەنگ و مێژوو و نەوەكانی داهاتوو بێدەنگی و بێ هەڵوێستیمان لێ قبوڵ ناكەن.
لینكی پەیوەندیداری كۆبونەوەی گروپی ئاشتی
https://www.kurdplat.net/2020/05/blog-post_66.html?m=1
لێدوان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق