ئەو ڕۆژەی یاساكە پەسەند كرا

ليست هناك تعليقات


بەڵێن عیزەت میكە
-
#لە ئۆفیسی کارەکەم دانیشتبووم و سەیری ئەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمانم ئەکرد کە یاسای چاکسازیی تێدا پەسەند کرا، سەرەڕای ناڕەزایەتی و بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە لەلایەن هەندێک فراکسیۆنەوە، لایەنەکانی دەسەڵات سووربوون لەسەر پەسەندکردنی.

#گربوونەوەی کەمئەندامان و هەندێک چالاکوانی هەولێر لەبەردەم پەرلەماندا هەبوو کە داوایان دەکرد پەرلەمانتاران بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکەن.

#کە ئەوەم بینی یەکسەر تێلم بۆ کاک سامانی کەمئەندامان کرد کە لە  گردبوونەوەکەدا بوو، وتم داواکارییەکەتان بگۆڕن باشترە، با پەرلەمانتارەکان بچنە ژوورەوە و نەیەڵن یاساکە بەو شێوە سەقەتە تێپەڕێت، چوونکە ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانە بایکۆتی بکەن، ئەوان دەبنە پاڵەوان و یاسا سەقەتەکەش دەردەچێ و شمولی ئەوانیش دەکات، وتی تێبینییەکەت زۆر لەجێیە و وادەکەین، کاک شوکروڵاشم بینی لە گردبوونەوەکەیا، تێلم بۆ ئەویش کرد و هەمان بابەتم بۆ پێشنیازکرد.

#بەهەر نەوعێ بوو یاساکە پەسەند کرا، لەو سەروبەندەدا بۆ کارێک چوومە ژورێکی تری شوێنی کارەکەم، کاک محەمەد ڕەئوفم بینی، ئەو ساڵانێک وەزیری پیشەسازیی و بازرگانیی بووە و هەموو تەمەنی لە سیاسەتکردن لەناو یەکگرتوو و ڕەوتە ئیسلامییەکان بەسەربردووە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانیی، پێم وت ئاگاداریت یاسای بەناو چاکسازییەکە پەسەند کرا؟ وتی چاکسازی ئاوا ناکرێت....

#وتی "من وەزیر بووم ئاگاداری هەندێ وردەکاری زیاترم، خەڵک هەیە دوو مووچە تا چواردە مووچە وەردەگرێت، ئەمانە حزبەکانی دەسەڵات چاوپۆشیان لێکردووە چونکە لایەنگری خۆیانن، ئەوە چاک ناکرێت".

#وتم یەعنی چاکسازییەکە ناکرێت؟ یەکسەر وەڵامی دایەوە،  وتی "ئەوەی لە یاساکەدا هەیە ئەگەر بشکرێت دڵۆپێکە لە دەریایەک، بەڵام دڵنیام ناتوانن ئەوەش بکەن، چوونکە ئەگەر چاکسازیی بکەن بەسەر خۆیانا قڵپ ئەبێتەوە".

#ئێستا ئەبێ لای هەوڵاتیان ڕوونبێت، ئەگەر چاکسازیی نەکرا ڕێگرە سەرەکییەکە کێیە و کێ لە چاکسازیی زیانمەند دەبێت.

#بەس زۆر قورسە ئینسان بتوانێ ١٤ مووچە وەربگرێ، نیوەی تەمەنی لە سەرەی وەرگرتنی مەعاشا بەسەرئەبات🤚

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif