سەرۆكی هەرێم بۆ ١ی ئایار: كرێكاران بازووی بنیادنانەوەی كوردستانن

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی ١ی ئایارەوە كە رۆژى جيهانيى كرێكارانە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و رۆڵێكی ديارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی رێز و پێزانینە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە بۆنەی یادی یەكی ئایار، ڕۆژى جیهانیی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان، هەروەها پیرۆزبایی لە تێكڕای كرێكارانی عێراق و جیهان به‌گشتى دەكەم.

كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی ديارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، ته‌واوى پشتیوانيی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكاییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە.

هيوادارين وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشه‌كانى ده‌رهاويشته‌ى په‌تاى كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتى كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە.

ڕۆژى جيهانيى كرێكاران له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1/5/2020

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif