هێمن: فۆتۆگرافەرێك لە نێو دڵی ئازارەكانی نیشتیماندا
كوردپلات - تایبەت
-
ئەو، لە عەدەسەی كامێراكەیەوە سەیری ئازارەكانی ئەنفال دەكات و دەیەوێ چیرۆكەكانی دوای ئەنفال بنوسێتەوە، بەخۆیی و كامێراكەیەوە دەیانەوێ ئەو فرمێسكانە بنوسنەوە كە بەدیار چاوەڕوانی گەرانەوەی مناڵەكانیەوە لە گۆنای ژنێكی گەرمیانی دەڕژێنە خوار، هەزاران جار چاوی كامێراكەی بڕیوەتە چاوی مامە حاجیەكی تاساو و وێنەیەكی گرتوە ئازار ناتوانێ دەركی پێ بكات، پێشانگای فۆتۆكانی لە دیواخانی ئازارەكانی نیشتیمان دەچن، حەزێكی زۆری بۆ فیلم هەیە و دەیەوێ وێنەكانی بكاتە نوسین و نوسینەكانی بخاتەوە نێو دەفتەری یادگاریەكانی هەموومان.
وێنەكانی لە زۆرێك پێگە ئەلیكترۆنیەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بڵاو دەبنەوە و دەستاو دەستیان پێ دەكرێ
ئەو گەنجێكی خوێندەوار و دڵسۆزە، كامێراكەی كردۆتە وێستگەی كۆكردنەوەی ئازارەكانی نیشتیمان، ئەو گەنجێكی گەرمیانیە و ماندوو نابێ، هەمیشە دەیەوێ دڵسۆزترینەكانبێت و بە خەمخۆریەكەیدا دەیناسنەوە، ئەو بە تەنیشت فۆتۆگرافەریەوە ڕاگەیاندكارێكی بەسەلیقەیە و ناوی (هێمن گۆپتەپەییە)
هێمن لەدایک بوی 1984ی گوندی گۆپتەپەی شەهیدانی دەرچوی پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانیە،
سەرەتای کاری فۆتۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی ساڵی 2006 سەرەتا لەگوندەکەی خۆی دەستی بەکارکردووەپاشان هەنگاوەکانی بۆدەرەوەی گوندەکەی خۆی ناوەوپاشان کارەکانی بۆناوچە جیاوازەکانی کوردستان فراوانکردووە لەوانە (هەڵەبجە، گەرمیان، بادینان ،سێوسێنان، شێخ وەسانان .....هتد)
هێمن خاوەنی کتێبێکە بەناوی خەمەکانی قەڵاسێوکە.
خاوەنی هەشت پێشانگای فۆتۆگرافیە لەبواری ئەنفالدا .
هاوکات هێمن لەگەڵ کاری فۆتۆ خاوەنی دوبەرهەمی کورتەفلمە بەناوەکانی زەوی فتبۆڵ، وێنەنەبینراوەکانی ئەنفال
خاوەنی خەڵاتی لاوی ساڵە بۆساڵی 2016
هێمن لەناوخانەوادەی ئەنفالکراوەن بەکوڕەخەم خۆرەکەناسراوە بۆ وێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق