زانیاری ورد لەسەر خەرجیە سەربازیەكانی سعودیە

ليست هناك تعليقات


لە بوودجەی گشتی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ی سعوودیەدا، بە هێندەی خەرجی کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی، خەرجی بۆ کەرتی سەربازیی تەرخانکراوە.

لە ٢٠١٦وە تا ٢٠٢٠، خەرجی سەربازیی لە سعوودیە، گەیشتووەتە ٢٧٣ ملیار دۆلار، کەچی خەرجی کەرتی فێرکردن لەو ماوەیە، گەیشتووەتە ٢٧١ ملیار دۆلار و خەرجی کەرتی تەندروستیش، گەیشتووەتە ٢٠٢ ملیار دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ه‌وە، ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە پاڵپشتی لە ھێزەكانی سەربە حكوومەتی یەمەن دەكات لە رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكاندا.

هاوکات ئەمریکا بە سەرچاوەیەکی گرنگ لە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە دادەندرێت بە تایبەتیش دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، سەرۆکایەتی ئەمریکا گرتووەتە دەست.

دۆناڵد ترەمپ داوای بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٧دا لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ دەرەوە، سەردانی شاری ریازی کرد کە لەمیاندا ژمارەیەک گرێبەستی تایبەت بە فرۆشتنی چەک بە بەهای ١١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە واژوو کرد.

- خەرجی سەربازیی سعوودی

حکوومەتی سعوودیە، ١٨ لەسەدا لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵ بۆ خەرجی سەربازیی تەرخانکردووە کە دەکاتە ٤٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کە ئەمەیش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی پێنج لەسەدا کەمی کردووە.

لە بوودجەی گشتیی ٢٠١٩دا، حکوومەتی سعوودیە ٥١ ملیار دۆلاری بۆ خەرجی سەربازیی تەرخانکردبوو.

بەپێی بەڵگەنامەی بوودجەی گشتیی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی سعوودیەوە بڵاوکراوەتەوە، کەرتی سەربازیی دوای کەرتی فێرکردن لە ریزبەندی دوومدایە کە خەرجی بۆ تەرخان کرابێت.

هاوکات حکوومەتی سعوودیە لە بوودجەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بو کەرتی سەربازیی خەرجکردووە.

- قازانجەکانی ئەمریکا لە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە

لە بوودجەی گشتیی ٢٠١٦وە تا ٢٠٢٠ سعوودیە لەگەڵ چوونە نێو جەنگی دژبە حووسییەکان لە یەمەن بە هێندەی خەرجی کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی، خەرجی بۆ کەرتی سەربازیی تەرخانکردووە کە گەیشتووەتە ٢٧٣ ملیار دۆلار.

بەپێی رووپێویەکی ئاژانسی ئانادۆڵو، قازانجەکانی ئەمریکا لە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە ١٣ ملیار و ١٠ ملیۆن دۆلار، هەر لەبەر ئەوەیە سعوودیە بە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکدا دادەندرێت.

لە لایەکی دیکەوە پەیمانگای نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتیی (SIPRI) بڵاوی کردووەتەوە کە سعوودیە لە ٢٠١٩ زۆرترین پارەی بۆ کەرتی سەربازیی خەرجکردووە کە گەیشتووەتە، ٦١ ملیار و ٩٠ ملیۆن دۆلار.

- سعوودیە لە ٢٢ وڵات چەک دەکرێت

سعوودیە لە ٢٢ وڵات چەک دەکڕێت کە بریتیین ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسرا، چین، تورکیا و بەلجیکا، بولگاریا، هۆڵەندا، سربیا، کۆماری باشووری ئەفریقیا، نەمسا، فینلاند، رووسیا، سلۆڤاکیا، کۆریای باشوور و سوید.

لە ماوەکانی رابردوودا لە دوای ئەمریکا، بەریتانیا بە دوو ملیار و ٢٢٠ ملیۆن دۆلار چەکی بە سعوودیە فرۆشتووە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif